Asset 1

envelope 308015

رۆژی ئاڵای کوردستان

بەبۆنەی بەرز راگرتنی ئاڵای کوردستان زانکۆی بەیان بۆ ئەم یادە ئاهەنگێکی سازکرد لە زانکۆ بە هاوکاری لێژنەی قوتابیانی زانكۆی بەیان وسەرجەم مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیان بەشداریان تێدا کرد، و سەرۆکی زانکۆ بەرێز (پ.د.کریم صالح عبدوول ) بەم بۆنەوە ووتەیەکی پێشکەش کرد، هەروەها قوتابیە یەکەمەکانی زانکۆ خەڵات کران وە بەخێرهاتن کرا لە قوتابیانی قۆناغی یەکەم بە ئامادە بوونی بەپرسی لێژنەی ناوچەی ئایندە بەرێز لاوەند عثمان و بەرێز بەپرسی نوسینگەی زانکۆ و پەیمانگە ئەهلیەکان رێزدار  ( جێگر محمد)... بەشایی وهەلپەرکێ و پیرۆزبایی لەیەکتر کردن ، ئاهەنگەکە کۆتایی هات.

 

IMG_0188.jpgIMG_0197.jpgIMG_0173.jpgIMG_0155.jpgIMG_0148.jpgIMG_0123.jpgIMG_0140.jpgIMG_0085.jpg

 

 

زانکۆی بەیان چالاکیەک ئەنجام دەدات بۆ مندالانی توشبوو بەنەخۆشی ئۆتیزم

بەمەبەستی هاوکاری مندالانی تووش بوو بەنەخوشی ( ئۆتیزم) وهاندانیان بۆ تێکەلاو بوونیان بەکۆمەلگا، بەچاودێری خاتوو ( هانه عمر)فەرمانبەر لەزانکۆ ، وەلێژنەیەکی تایبەت لەزانکۆ لێژنەی قوتابیانی زانکۆی بەیان  ژمارەیەک لە قوتابی / خوێندکاران لەگشت بەشەکانی زانکۆ ، چالاکیەکیان ئەنجام دا بەمەبەستی هاوکاری کردنی مندالانی توشبوو بە ئۆتیزم لە رێگای كومەک کردنیان بەبرێک یارمەتی مادی و دەرونی،هەر لەم رۆژەدا سەرۆکی زانکۆ لەگەل ياريدەدەرەکانی ومامۆستانی زانکۆ و بەرێوەبەرایەتی گشتی كەم ئەندامەکانی وە سەنتەری ئۆتیزم ئامادە بوون، لەگەڵ چەندی مامۆستای زانکۆکانی تر،
ئەم چالاکیە لەلایەن کەناڵەكانی TV گوازرایەوە بۆ بینەران بەمەبەستی هاندانی خەلکانی تر بۆ بەشدار بوون لە هاوکاری ئەم مندالانە.

 

j.jpgi.jpgh.jpgg.jpgf.jpge.jpgd.jpgc.jpg

کۆبوونەوەیەك لە نیۆان زانکۆی بەیان و زانکۆکانی مالیزیا سەبارەت بەروونکرنەوەی یاداشتی لێك تێگەیشتن.

لێژنەیەك لەزانکۆی بەیان پێشوازیان كرد لە زانکۆی مالیزی ( UCSI) وەبە ئامادەبوونی دكتور حسام الدین الحیالي "جێگری سەرۆکی دەستەی ئەمینداران"،  ودكتور توفیق الحالي "ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێری، بەمەبەست واژوو کردنی یاداشتی لێك تێگەیشتن لە نێوان هەدوو لا، بەرێز جێگری سەرۆکی دەستەی ئەمینداران رونی کردوە کە مەبەست لەم بەیەك گشتنە،

... زیادکردنی هاوکاریە لە نێوان زانکۆی بەیان و زانکۆکانی مالیزی نێودەولەتی لەبوارەکانی زانستی و توێژینەوە بۆ بە هێزکردنی ئەو پەیوەندیە لەسەر بنەمای وەرگرتنی دەرچوانی زانکۆی بەیان لە خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی مالیزی،

وەجەخت کردنەوە لە سەر پەرەپێدانی وپیشخستنی قوتابیانی زانکۆکەمان لە ئایندە.

wep2.jpg

wep1.jpg

 

زانكۆی به‌یان ڤیستڤالی ساز ده‌كات بۆ هاوكاری نه‌خۆشی ئۆتیزم

زانكۆی به‌یان به‌خۆشحالیه‌وه‌به‌هاوكاری سه‌رجه‌م مامۆستاو كارمه‌ندان و هه‌مامه‌نگی قوتابیان و لێژنه‌ی قوتابیانی زانكۆكه‌مان

هه‌ڵده‌ستێت به‌ئه‌نجامدانی ڤیستڤالی نان خواردن  به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ منداڵانی توشبوو به‌نه‌خۆشی ئۆتیزم

له‌ژێر ناونیشانی, ( منداڵی ئۆتیزم، فریشتەیەکی بە چاو بینراو).

 

viber i12332mage.jpg

پرسه

وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ  الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَوَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ  الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەرێوەبەری کارگێری زانکۆ بەرێز ( مامۆستا عبدالرحمن امین صالح ) دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی کچی گەورەی و نەوەکەی لەرێکەوتی ۲٠۱۸/۱۱/۲٠
تێبینی/ رۆژی ۲٠۱۸/۱۱/۲۱ پرسەکەی لە شاری سلێمانیە.
رۆژی ۲٠۱۸/۱۱/۲۲  پرسەکەی لەشاری هەولیرە، مزگەوتی نانەکەلی

 

viber image.jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg