.ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ۲٠۱۸/۱۱/۱٤ ئەنجومەنی زانکۆ کۆبونەوەی پێنجەمی خۆی بۆ سالی خوێندنی ( ۲٠۱۸ـ۲٠۱۹) لە کاتژمیر ( ۱٠:٠٠)ی بەیانی بە سەرۆکایەتی بەرێز ( پڕۆفیسۆر .د. کەریم صالح عەبدول ) سەرۆکی زانکۆ وه ئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ ئەنجامدا، سەرەتا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەن پیرۆزباییان لە بەرێز ( پ.ی.د. دیلان مەجید رۆستەم رۆشنایی) کرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ كاروباری زانستی، دواتر دەستکرا بە تاووتوێکردنی کارنامەی کۆبونەوە كە پێکهاتوون لە دابەشکردنی وانەکانی خوێندنیقۆناغی یەکەمی بەشی زانستی كۆمپیوتەر بەسەر دوو وەرزدا وە چەند بابەتێکی تری لەخۆ گرتبوو ، کۆبونەوەکە لە کاتژمێر ( ۱:٤٠) دوای نێوەڕۆ کۆتایی پێهات.