Asset 1

envelope 308015

زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆی به‌یان په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ زانستییه‌كانیان ده‌ده‌ن

له‌ دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆ پێشوازی له‌ شاندێكی زانكۆی به‌یان كرد، كه‌ پێكهاتبوون له‌ دكتۆر كه‌ریم ساڵح عه‌بدول، سه‌رۆكی زانكۆ به‌یان و دكتۆر ئه‌سوه‌د قادر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان و شاندێكی یاوه‌ری.ه‌ دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆ پێشوازی له‌ شاندێكی زانكۆی به‌یان كرد، كه‌ پێكهاتبوون له‌ دكتۆر كه‌ریم ساڵح عه‌بدول، سه‌رۆكی زانكۆ به‌یان و دكتۆر ئه‌سوه‌د قادر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان و شاندێكی یاوه‌ری.له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی خوێندنی زانكۆكان و چۆنییه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زیاتری زانستی له‌نێو زانكۆكان كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ تیشك خرایه‌ سه‌ر چۆنییه‌تی پلانی وه‌رگرتنی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆكان، كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك بێت له‌رووی زانستیی و كارگێڕییه‌وه‌ ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ بكرێت و له‌ رایی كردنی كاره‌كانیان ئاسانكاریان بۆ بكرێت.له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، به‌مه‌به‌ستی چۆنییه‌تی پێشخستنی ئاستی زانستی و په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمییه‌كانیان به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕای زانستی و سازدانی كۆنفرانس و دیداری زانستیی و ئه‌كادیمی و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی هاوبه‌ش، یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆدا واژووكرا.

IMG-13048d8ece7d46718514cd886a21a58f-V.jpg

IMG-5fd8f3262e51014e730e4b570cd4762e-V.jpgIMG-fcac05882b1e33935768c0552c18f95a-V.jpgIMG-f932afd39759b91fe6737d6f0173b4fc-V.jpgIMG-f5acb0b47e96e57e6143bd399dd53838-V.jpgIMG-88191387cb1b44618f227a52880655ee-V.jpgIMG-853ef171a9642288fb7c3da4068e5842-V.jpgIMG-221b7274ee1896fed9baf8e3f1f9a320-V.jpgIMG-79de44a02b8ca8ab528713dc100dbba6-V.jpgIMG-9b8852f9314a4832023c07b5901f0844-V.jpgIMG-8ddb528316a0d89032b74c7d2635fdc5-V.jpgIMG-4e49e35a82503f68ebc8e43bfdd69a84-V.jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg