Asset 1

envelope 308015

ئاهه‌نگی ده‌رچووان خولی یه‌كه‌م

ئاهه‌نگی ده‌رچووان رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی (18/10/2018) ئاهه‌نگی ده‌رچووانی خولی یه‌كه‌می زانكۆی به‌یان بۆ ساڵی (2017-2018) ئه‌نجامدرا له‌ یاریگای كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌ی وه‌رزشی سه‌ربه‌زانكۆی سه‌لاحه‌ددین . به‌ ئاماده‌بووانی سه‌رجه‌م قوتابی و خویندكاران .وه‌له‌م ئاهه‌نگه‌ به‌رپرسانی حكومی و حزبی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان وعیراقی و نوێنه‌ری رێزدار پارێزگاری هه‌ولێر و كۆمه‌لێك له‌ كه‌سایه‌تی زانستی و سه‌رۆك زانكۆكانی حكومی و تایبه‌ت ئاماده‌بوون . له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی كه‌ س و كارو خێزانی قوتابی و خوێندكاران  ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌رێوه‌چوو له‌ ژێر چاودێری رێزدار ( د.یوسف گۆران ) وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  كه‌به‌رێز ( د.نوری هه‌رزانی ) نوێنه‌رایه‌تی جه‌نابی وه‌زیری خوێندنی باڵای كرد . ئاهه‌نگه‌كه‌ ده‌ستی پێكرد له‌كاژێری (3) ی دوای نیوه‌رۆ به‌پیی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌و دارێژراو كه‌ پرۆفیسۆر ( د.كریم صالح عبدول ) سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان به‌پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی باڵا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێكهێنا .خۆشبه‌ختانه‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ جێگه‌ی دلخۆشی سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان بوو .

IMG_0815.JPGIMG_0815 copy.jpgIMG_0799.JPGIMG_0782 copy.jpgIMG_0666 copy.jpgIMG_0657 copy.jpgIMG_0654 copy.jpgIMG_0619 copy.jpgIMG_0618 copy.jpgIMG_0610.JPGIMG_0609 copy.jpgIMG_0597 copy.jpgIMG_0590.JPGIMG_0507 copy.jpgIMG_0496.JPGIMG_0473 copy.jpgIMG_0457 copy.jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg