Asset 1

envelope 308015

ئه‌نجمدانی خولی ( سه‌ركردایه‌تی شارستانی – مدنی ) به‌هاوكاری زانكۆی به‌یان له‌ هه‌ولێر

رێكخراوی سپاركی هۆله‌ندی هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئه‌نجمدانی خولی ( سه‌ركردایه‌تی شارستانی – مدنی ) به‌هاوكاری زانكۆی به‌یان له‌ هه‌ولێر بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و قوتابیانه‌ی كه‌له‌سه‌ر حیسابی رێكخراوی سپاركی هۆله‌ندی ده‌خوێنن . وه‌ زانكۆ پیشینه‌ ( منحه‌ ) ی به‌و قوتابیانه‌ به‌خشیوه‌ كه‌ له‌م زانكۆیه‌ دهخوێنن ، به‌شداربووان ژماره‌یان (100) سه‌د قوتابیه‌ و ماوه‌ی خوله‌كه‌ (5) رۆژ ده‌بیت و ده‌ستی پێكردوه‌ له‌ (16/9/2018) . له‌ ناو زانكۆی به‌یان وه‌ سه‌رجه‌م قوتابیانی زانكۆكانی حكومی و تایبه‌ت به‌شدارده‌بن .

IMG 20180916 WA0021IMG 20180916 WA0008IMG 20180916 WA0009IMG 20180916 WA0011IMG 20180916 WA0012IMG 20180916 WA0013IMG 20180916 WA0013IMG 20180916 WA0015IMG 20180916 WA0016IMG 20180916 WA0017

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg