Asset 1

envelope 308015 960 720 copy

خولی توانسته‌ كارگێڕییه‌كان له‌ زانكۆی به‌یان ده‌ستیپێكرد.

یه‌ك شه‌ممه‌ 29/ 7/2018 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. به‌پێی سیسته‌م و پڕۆگرامه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم و پاڵپشت به‌نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆ، به‌ ئاماده‌ بوونی به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان ( دكتۆر سه‌عید خۆشناو) و به‌ڕێز یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی ( دكتۆر ئه‌سوه‌د قادر ) دوێنێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 28-7-2018، خولی ( توانسته‌ كارگێڕییه‌كان ) بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی به‌یان ده‌ستیپێكرد.

ئه‌م خوله‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا ( عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌مین ) به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی زانكۆ، به‌پڕۆگرامێكی تایبه‌ت كه‌ ئه‌زموونی تایبه‌تی به‌ڕێزیان له‌ بواری كاگێڕی و به‌ڕێوه‌بردن، دێته‌ پێشكه‌شكردن.

ساڵانه‌ بۆ بره‌ودان به‌ توانستی فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی به‌یان و ئاگاداربوونیان له‌ نوێكارییه‌كانی بواری كارگێڕی ئه‌م خوله‌ دێته‌ ئاماده‌ و پێشكه‌شكردن,خوله‌كه‌ رۆژانه‌ كاتژمێر (1 ) دوای نیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی كتێبخانه‌ی زانكۆ دێته‌ ئه‌نجامدان.

 

xk003.jpgxk002.jpgxk001.jpgxk008.jpgxk007.jpgxk006.jpgxk005.jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg