Asset 1

envelope 308015 960 720 copy

دیدارێكی هونه‌ری تایبه‌ت له‌ زانكۆی به‌یان هاته‌ پێشكه‌شكردن.

چوار شه‌ممه‌ 18/7/2018 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر.به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ( د. سه‌عید خۆشناو ) سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان، ( د. ئه‌سوه‌د قادر ) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی ,  یه‌كه‌ی كارگێڕی و راگه‌یاندنی زانكۆی به‌یان، به‌ هه‌مئاهه‌نگی ( ماڵی رۆشنبیری ئه‌ربیل ) دیدارێكی هونه‌ری تایبه‌ت بۆ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار خاتوو ( فه‌یحا ئه‌ل ئاغا ) دوێنێ ئێواره‌ 17/7/2018 له‌ هۆڵی نه‌ورۆزی زانكۆی به‌یان هاته‌ پێشكه‌شكردن.

دوای وتاری سه‌رۆكی زانكۆ، له‌ بابه‌تێكی كراوه‌دا دیداره‌كه‌ ده‌ستی پێكرد، تێیدا هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار باسی له‌ ئه‌زموونی هونه‌ری خۆی كرد، له‌ ڕێگه‌ی به‌شداری ئاماده‌بووانه‌وه‌ به‌پرسیار و وه‌ڵام، دیداره‌كه‌ جوانتر بوو.

له‌ كۆتاییدا دیاری تایبه‌تی ماڵی رۆشنبیری ئه‌ربیل له‌لایه‌ن به‌ڕێز د. سه‌عید خۆشناو پێشكه‌شی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار فه‌یحا ئه‌ل ئاغا كرا و وێنه‌ی یادگاریان چركاند.

 

fa004.jpgfa003.jpgfa002.jpgfa001.jpgfa0014.jpgfa0013.jpgfa0012.jpgfa0011.jpgfa0010.jpgfa008.jpgfa007.jpgfa006.jpgfa005.jpg

 

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg