Asset 1

envelope 308015

مژده‌..... بۆسه‌رجه‌م قوتابی/ خوێندكارانی خۆشه‌ویست

سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی به‌یان مژده‌ ده‌داته‌ قوتابی:خوێندكارانی خۆشه‌ویست ده‌رگای زانكۆكه‌مان له‌ 1/7/2018 كراوه‌یه‌ به‌پێی نووسراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم.

زانكۆی به‌یان كه‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ڕ پێكراوه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵه‌وه‌، له‌ ئێستادا قوتابی/ خوێندكارانی خۆشه‌ویست ده‌توانن به‌بێ دوو دڵی سه‌ردانی زانكۆی به‌یان/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (تۆمار و وه‌رگرتن) بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ئاشنا بوون به‌مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن و به‌ده‌ستهێنانی فۆرمی زانكۆكه‌مان.

ده‌رگای زانكۆی به‌یان كراوه‌یه‌ له‌ رۆژانی ( شه‌ممه‌ تا پێنج شه‌ممه‌ ) كاتژمێر (9) ی به‌یانی تا ( 2) ی دوای نیوه‌ڕۆ به‌پێی ده‌وامی هاوینه‌.

قوتابی / خوێندكاری خۆشه‌ویست له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقدا، په‌له‌ بكه‌ن له‌ ناونووسینتان له‌ زانكۆی به‌یان، وه‌رگرتن بۆ قوتابی / خوێندكارانی ده‌رچووی ئاماده‌یی به‌ هه‌ردوو به‌شی وێژه‌یی و زانستی و هه‌روه‌ها پیشه‌ییه‌كانه‌ بۆ ساڵی خوێندنی (2018- 2019 ) هه‌روه‌ها ده‌رچووی ساڵانی رابردوو ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن به‌ده‌ست بهێنن.               

      .یه‌كه‌ی راگه‌یاندنی زانكۆی به‌یان.

 

 

chak (2).jpgDSC00014.jpgchak.jpgDSC00056.JPG

0003.jpg2018-2019 new-page-001 (1).jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg