Asset 1

envelope 308015 960 720 copy

هه‌لی كار بۆ مامۆستایان له‌ زانكۆی به‌یان بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019

چوار شه‌ممه‌ 27/6/2018 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. زانكۆی به‌یان به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ پێویستی به‌چه‌ند مامۆستایه‌كی زانكۆیی هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ( ماسته‌ر – دكتۆرا ) له‌ رۆڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بڕوانامه‌كانیان باوه‌ڕپێكراوه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی خكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووی هه‌یه‌ یان خواست خوازه‌ بۆ وانه‌ وتنه‌وه‌ له‌ زانكۆی به‌یان ده‌توانێت سه‌ردانی زانكۆی به‌یان بكات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی دامه‌زراندن، یان سیڤیه‌كه‌ی بۆ ئه‌م ئێمێله‌ی له‌ خواره‌وه‌ هاتووه‌ بنێرێت.

  • مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن :
  • بڕوانامه‌ی وانه‌ وتنه‌وه‌ی له‌ زانكۆییه‌كی باوه‌ڕ پێكراوه‌وه‌ هه‌بێت، به‌پێی رێنماییه‌كان.
  • نازناوی زانستی له‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌وه‌ هه‌بێت، به‌پێی رێنماییه‌كان.
  • بڕوانامه‌ی توانستسازی له‌ زمانی ئینگلیزی ( ئایالتس/تۆفڵ ) ی هه‌بێت، بۆ ئه‌وانه‌ی تاكو ئێستا نازناوی زانستیان نییه‌، به‌پێی رێنماییه‌كان.
  • پسپۆرییه‌ پێویسته‌كان :
  • به‌شی ده‌رمانسازی ( ئه‌م ساڵ ده‌كرێته‌وه‌ ) 2- شیكاری نه‌خۆشییه‌كان ( ئه‌م ساڵ ده‌كرێته‌وه‌ ) 3- زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر 4- زانسته‌ دارایی و بانكییه‌كان 5-. به‌شی زمانی ئینگلیزی
  • كۆلیژه‌كانی زانكۆی به‌یان ئه‌م به‌شانه‌ له‌خۆی ده‌گرێت :
  • ئه‌ندازیاری شارستانی.
  • ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی.
  • یاسا .
  • په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تی دیبلۆماسییه‌كان.
  • ژمێریاری.
  • كاگێڕی كار.
  • زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر.
  • زانسته‌كانی دارایی و بانك.
  • زمانی ئینگلیزی .
  • ناونیشانی زانكۆی به‌یان :

هه‌ولێر – دووسایدی به‌حركه‌ی كۆن- ته‌نیشت شاره‌وه‌نی 2 .

ناونیشانی ئه‌لیكترۆنی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

بۆ په‌یوه‌ندیكردن : 07500166590 --- 07724980200

logo 1.jpgAGADARIY.jpglogo 2.jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg