Asset 1

envelope 308015

سه‌ردانی زانكۆی به‌یان بۆ ( ماڵی ئارام ) له‌ هه‌ولێر.

یه‌ك شه‌ممه‌ 10/6/2018 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. به‌چاودێری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی به‌یان، به‌ سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌ی كاگێڕی و راگه‌یاندن و لێژنه‌ی قوتابیانی زانكۆ، دوێنێ شه‌ممه‌ 9-6-2018 ( ماڵی ئارام ) له‌ هه‌ولێری پایته‌خت به‌سه‌ركرایه‌وه‌‌.

به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان (د. سه‌عید خۆشناو ) سه‌رۆكی زانكۆ و ( د. ئه‌سوه‌د قادر ) یارده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و ( م. عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌مین ) به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی و ( م. جه‌مال ئه‌لحه‌دیسی ) یارده‌ده‌ری كارگێڕی و به‌شێك له‌ قوتابیانی زانكۆ، به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ و سه‌ردان و هاوكاریكردنی ( ماڵی ئارام ) له‌ هه‌ولێر ئێواره‌ خوانێكیان بۆیان ئاماده‌كرد.

ماڵی ئارام ) پڕۆژیه‌كی خێرخوازی تایبه‌ته‌ له‌ شاری هه‌ولێر  كه‌ته‌نیا خانمێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، نزیكه‌ی ( 30 ) ژن و پیاوی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و به‌ته‌مه‌ن له‌ خۆده‌گرێت، بووه‌ته‌ باوه‌شێك بۆ ئه‌وان و داڵده‌ی بێ كه‌سانه‌، زانكۆی به‌یان به‌ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ یارمه‌تی و هاوكاری هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی خێرخوازی و مرۆیی بكات كه‌ خزمه‌ت به‌ كۆمه‌ڵگه‌ و مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن.

ma007.jpgma006.jpgma005.jpgma004.jpgma003.jpgma002.jpgma001.jpgma0018.jpgma0017.jpgma0016.jpgma0015.jpgma0014.jpgma0013.jpgma0012.jpgma0011.jpgma0010.jpgma009.jpgma008.jpg

 

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg