Asset 1

envelope 308015

ئاستی دووه‌می به‌رنامه‌ی ئه‌ستێره‌كانی زانكۆ به‌كۆتا هات.

سێشه‌ممه‌ 15/5/2018 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی به‌یان، یه‌كه‌ی راگه‌یاندن و به‌هاوكاری لێژنه‌ی قوتابیانی زانكۆی به‌یان، ئه‌مڕۆ قوتابی/ خوێندكارانی زانكۆكه‌مان به‌شداریان له‌ ئاستی دووه‌می به‌رنامه‌ی ( ئه‌ستێره‌كانی زانكۆ) كرد كه‌ كه‌ناڵی ئاسمانی K24 ئاماده‌ی كردبوو.

له‌ پێشبڕكێی ئه‌م ئاسته‌دا زانكۆی به‌یان به‌ ( 55 ) خاڵ به‌رامبه‌ر زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی دهۆك به‌ ( 65 ) خاڵ سه‌رنه‌كه‌وتن بۆ ئاستی سێیه‌م .

به‌هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ختیاوه‌ری بۆ زانكۆ سه‌ركه‌وتووه‌كان و ده‌ست خۆشی له‌ سه‌رجه‌م قوتابی/ خوێندكارانی به‌شدار بووی زانكۆكه‌مان ده‌كه‌ین.

 

as009.jpgas008.jpgas007.jpgas006.jpgas005.jpgas004.jpgas003.jpgas002.jpgas001.jpgas0012.jpgas0011.jpgas0010.jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg