Asset 1

envelope 308015 960 720 copy

میوانانی ئه‌مڕۆی زانكۆی به‌یان.

یه‌كشه‌ممه‌ 6/5/2018 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. ئه‌مڕۆ به‌یانی هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان پ.ی.د ( موحه‌مه‌د سابیر موسته‌فا ) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچوون له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌یاوه‌ری پ.ی.د (جه‌مال كه‌مال حوسێن ) سه‌رپه‌رشتیاری گشتی زانكۆ و په‌یمانگه‌ تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی زانكۆیه به‌یانیان كرد.

هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان د.( سه‌عید خۆشناو ) سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان و د.( ئه‌سوه‌د قادر ) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و مامۆستا ( عه‌بدولره‌حمان ئه‌مین ) به‌رێوه‌به‌ری كارگێڕی زانكۆ له‌پێشوازی میوانه‌كاندا بوون.

له‌سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێزاندا لێژنه‌ و هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابی/خوێندكارانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌، كه‌ له‌ئێستادا تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌م ئه‌نجام ده‌ده‌ن،هه‌وره‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و لێژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان تاوتوێ ی بڕێار و فه‌رمانه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستیان كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ بڕیاره‌كان دێنه‌جێبه‌جێكردن.

هه‌ر له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی وه‌زاره‌ت چاویان كه‌وت به‌ به‌ڕێزان ( ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆی به‌یان ) له‌ نزیكه‌وه‌ تاوتوێ ی بابه‌ته‌ ئه‌كادیمی و زانستییه‌كان كرا.

 

 

ww004.jpgww003.jpgww002.jpgww001.jpgww005.jpg

 

 

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg