Asset 1

envelope 308015 960 720 copy

دوو سیمینار له‌ كتێبخانه‌ی زانكۆی به‌یان هاتنه‌ ئه‌نجام دان.

دووشه‌ممه‌ 30/ 4/2018 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. به‌ ئاماده‌ بوونی سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان ( دكتۆر سه‌عید خۆشناو) و( دكتۆر ئه‌سوه‌د قادر ) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و راگره‌ به‌ڕێزه‌كان و به‌شێك له‌ مامۆستا و قوتابی/ خوێندكارانی زانكۆ دوو سیمینار له‌ هۆڵی كتێبخانه‌ی زانكۆی به‌یان هاته‌ ئه‌نجامدان.

سیمیناری یه‌كه‌م له‌ژێر ناویشانی :

( المباديء و الفروض المحاسبية )    

كه‌له‌لایه‌ن به‌ڕێز م. ( وه‌سیم ئه‌لشۆرجی ) مامۆستا له‌ زانكۆی به‌یان، هاتبووه‌ ئاماده‌ و پێشكه‌شكردن.

سمیناری دووه‌م به‌ ناونیشانی :

( جرائم الانترنيت من منظور الشرعي و القانوني )

كه‌له‌لایه‌ن به‌ڕێز د. ( عه‌بدولوه‌هاب خه‌یری ) مامۆستا له‌ زانكۆی به‌یان، ئاماده‌ و پێشكه‌شكرا.

سمیناره‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( مامۆستا ئیبراهیم ره‌مه‌زان ) لێپرسراوی یه‌كه‌ی دڵنیایی و جۆری زانكۆ به‌ڕێوه‌چوون، سمیناره‌كان به‌ به‌شداری ئاماده‌بووان و پرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان گه‌رم و گوڕتربوو، له‌ كه‌شێكی زانستی و ئه‌كادیمی به‌ڕێوه‌چوو.

دواجار له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ و ئاماده‌بووانه‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ به‌رێزان ( ئاماده‌كار و پێشكه‌شكارانی سمیناره‌كان كرا ) كرا له‌ ماندووبوون و پێشكه‌شكردنی بابه‌ته‌ به‌سووده‌كانیان.

 

  

 

 

gr008.jpggr007.jpggr006.jpggr005.jpggr004.jpggr003.jpggr002.jpggr001.jpggr009.jpg

 

 

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg