Asset 1

envelope 308015 960 720 copy

به‌شی ژمێریاری بووه‌ پاڵه‌وانی خولی تۆپی پێی زانكۆی به‌یان.

سێشه‌ممه‌ 24/4/2018 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان (د. سه‌عید خۆشناو ) سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان، (د. ئه‌سوه‌د قادر ) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی، ( م. عه‌بدولره‌حمان ئه‌مین ) به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری زانكۆ، ( م. ره‌نج عاصی ) سه‌رۆكی به‌شی یاسا، هه‌روه‌ها به‌ به‌شداری به‌ڕێز ( د. عه‌بدولسه‌لام دوڵه‌مه‌ڕی ) به‌رپرسی ناوچه‌ی ئاینده‌ و شانده‌ یاوه‌ره‌كه‌ی، خولی تۆپی پێی زانكۆی به‌یان به‌كۆتا هات.

یاری كۆتایی خوله‌كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو به‌شی ( یاسا قۆناغی چواره‌م – ژمێریاری قۆناغی چواره‌م ) ، هه‌ردوو گێمی یاریه‌كه‌ به‌ ( 2 ) گۆڵی یه‌كسان بۆ هه‌ردوو تیم به‌كۆتاهات ، دواتر له‌ رێگه‌ی لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ تیپی ژمێریاری توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ و ببێته‌ پاڵه‌وانی خوله‌كه‌.

یاریه‌كه‌ له‌ كه‌شێكی ئارام و به‌گیانێكی وه‌رزشی به‌رز به‌كۆتاهات و له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و میوانانه‌وه‌ خه‌ڵات به‌سه‌ر ( لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی كاری خوله‌كه‌ و ناوبژیوانی خول و باشترین یاریزان و باشترین گۆڵپارێز ) دابه‌شكرا، دواتر جامی یه‌كه‌م و دووه‌می خول له‌گه‌ڵ میدالیای رێزلێنان به‌خشرا.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌م خوله‌ وه‌رزشییه‌ له‌ژێرچاودێری ده‌سته‌ی ئه‌مینداران و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌ی راگه‌یاندن و لێژنه‌ی قوتابیانی زانكۆ هاته‌ به‌ڕێوه‌چوون.

 

 

du010.jpg

du010 (5).jpg

du010 (4).jpgdu010 (3).jpgdu010 (2).jpgdu010 (1).jpgdu010 (31).jpgdu010 (30).jpgdu010 (29).jpgdu010 (28).jpgdu010 (27).jpgdu010 (26).jpgdu010 (25).jpgdu010 (24).jpgdu010 (23).jpgdu010 (22).jpgdu010 (21).jpgdu010 (20).jpgdu010 (19).jpgdu010 (18).jpgdu010 (17).jpgdu010 (16).jpgdu010 (15).jpgdu010 (14).jpgdu010 (13).jpgdu010 (12).jpgdu010 (11).jpgdu010 (10).jpgdu010 (9).jpgdu010 (8).jpgdu010 (7).jpgdu010 (6).jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg