Asset 1

envelope 308015 960 720 copy

وۆركشۆپ و پێشانگه‌ی كتێب و خوێندنه‌وه‌ی شیعر له‌ زانكۆی به‌یاندا.

دووشه‌ممه‌ 23/4/2018 زانكۆی به‌یان – هه‌ولێر. كاتژمێر 10 سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ هۆڵی نه‌ورۆزی زانكۆی به‌یان له‌ژێرچاودێری به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكايه‌تی زانكۆی به‌یان و ده‌سته‌ی ئه‌مینداران و به‌ ئاماده‌بوونی:

( د. نوری هه‌رزانی نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ) ( د. غازی جوكل دزه‌یی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆی به‌یان ) و ( د. كاوران ئیسماعیل راگری كۆلیژی یاسا و رامیاری- د. مسته‌فا ئه‌لعه‌تار یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بۆ كاروباری زانستی- د. شێروان ساڵح یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بۆكاروباری قوتابیان- د.هیوا یاسن راگری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌- د. سیروان عاره‌ب راگری كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بونیاد- د. مدحه‌ت محمد و د. سه‌ڵاحه‌دین محمد و د. ڤیان یوسف راوێژكارانی په‌ڕله‌كانی كوردستان – د. عه‌دنان عه‌بدولواحد راگری كۆلیژی یاسا له‌ زانكۆی ئیشك- د. نه‌بیل عزه‌دین له‌ زانكۆس تكریت كۆلیژی زانستی كۆمپیوته‌ر ) هه‌روه‌ها راگر و سه‌رۆك به‌ش و به‌شیكی زۆری مامۆستا یان و قوتابی /خوێندكارانی خۆشه‌ویستی زانكۆی به‌یان و میوانی به‌ڕێز، وێركشۆپێك به‌ناونیشانی:

(میكانیزمی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان ) پێشكه‌شكرا

سه‌ره‌تا به‌ڕێز دكتۆر ( سه‌عید خۆشناو ) سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان وته‌ی پێشه‌كی و پێشوازی و به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی خوێنده‌وه‌، سوپاسی و ئاماده‌بوون و به‌شداری میوانه‌به‌ڕێزه‌كان و مامۆستایانی پێشكه‌شكاری ته‌وه‌ری وێركشۆپه‌كه‌ی كرد.

دواتر وته‌ی به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ لایه‌ن به‌ڕێز ( د. نوری هه‌رزانی ) نوێنه‌ری جه‌نابی وه‌زیر هاته‌ خوێندنه‌وه‌.

ئینجا ته‌وه‌ری یه‌كه‌می وێركشۆپه‌كه‌ له‌لایه‌ن ( م.م ئالا به‌ها ) مامۆستا له‌ زانكۆی به‌یان به‌ناونیشانی:

(تاوانه‌كانی زانیاری و ئه‌نته‌رنێتی ) ‌پێشكه‌شكرا و به‌پرسیار و كۆمێنتی به‌شداربووان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مامۆستای بابه‌ته‌كه‌ له‌كه‌شێكی ئه‌كادیمی كۆتایی هات.

دواتر به‌ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م میوانان ( پێشانگه‌یه‌كی كتێب ) له‌ نێو زانكۆ كرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌ردوو قوتابی ( ئه‌حمه‌د ئه‌سعه‌د و شاخه‌وان ته‌ڵعه‌ت ) چه‌ند پارچه‌ شیعرێكیان خوێنده‌وه‌.

دوای وه‌رگرتنی پشوێكی كورت ده‌ستكرا به‌ ته‌وه‌ری دووه‌م له‌لایه‌ن ( دكتۆر ئه‌حمه‌د میران) مامۆستا له‌زانكۆی به‌یان ، به‌ناونیشانی :

( لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان ) هاته‌ پێشكه‌شكردن ، به‌هه‌مان شێوه‌ كۆمێنت و پرسیاری ئاماده‌بوان بابه‌ته‌كه‌ی گه‌رمتر بوو.

ئینجا فیلمێكی دیكۆمێنتاری له‌ باره‌ی تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان هاته‌ پیشاندان

ته‌وه‌ری سێیه‌م و كۆتایی به‌ناونیشانی :

( رۆڵی ئامێره‌ پێشكه‌وتووه‌كان له‌ راگرتنی تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان ) .

له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان سوپاسی ئاماده‌بووان و ئاماده‌كارانی وێركشۆپه‌كه‌ی كرد و دیاری تایبه‌تی پێبه‌خشین و چه‌ندین وێنه‌ی یادگاریان چركاند.

 

 

 

m006.jpgm005.jpgm004.jpgm003.jpgm002.jpgm001.jpgm0042.jpgm0041.jpgm0040.jpgm0039.jpgm0038.jpgm0037.jpgm0036.jpgm0035.jpgm0034.jpgm0033.jpgm0032.jpgm0031.jpgm0030.jpgm0029.jpgm0028.jpgm0027.jpgm0026.jpgm0025.jpgm0024.jpgm0023.jpgm0022.jpgm0021.jpgm0020.jpgm0018.jpgm0017.jpgm0016.jpgm0015.jpgm0014.jpgm0013.jpgm0012.jpgm0011.jpgm0010.jpgm009.jpgm008.jpgm007.jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg