Asset 1

envelope 308015 960 720 copy

له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا.. ئه‌نجامدانی وۆركشوپ و پێشانگه‌یه‌كی كتێب له‌ زانكۆی به‌یان.

پێنج شه‌ممه‌ 19/4/2018 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. له‌ژێر چاودێری به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی- سه‌نته‌ری زانستی له‌ زانكۆی به‌یان هه‌ڵده‌ستێك به‌ ئه‌نجامدانی وۆرك شۆپێك به‌ناونیشانی ( میكانیزمی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان ) له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو رێكه‌وتی 22/4/2018، له‌ هۆڵی نه‌ورۆز- زانكۆی به‌یان.

هه‌روه‌ها دوای وه‌رگرتنی رێگه‌ پێدان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی به‌یان، ، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی وۆركشوپه‌كه‌ له‌ زانكۆی به‌یان، كتێبخانه‌ی ( Edupoint BOOKSTORE ) به‌هه‌مئاهه‌نگی و به‌شداری چه‌ندین ( كتێبخانه‌ و ناوه‌ند و ده‌زگای چاپ و په‌خش ) پێشانگه‌یه‌كی كتێب بۆ نزیكه‌ی (300) ناونیشانی ( زانستی – زمانه‌وانی – فه‌رهه‌نگی – مێژووی – ئه‌ده‌بی- كلتووری- ئاینی ) ده‌كاته‌وه‌.

هاتن بۆ هه‌مووانه‌.

 

dffg1.jpg

dffg.jpg

 

 

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg