Asset 1

envelope 308015

زانكۆی به‌یان له‌ زانكۆی نۆلیجی برده‌وه‌.

سێشه‌ممه‌ 17/4/2018 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. له‌ پێشبڕكێ ی به‌رنامه‌ی ( ئه‌ستێره‌كانی زانكۆ ) كه‌ ته‌له‌فزیۆنی كوردستان 24 ئاماده‌ی ده‌كات، دوێنێ دووشه‌ممه‌ 16/4/2018 هه‌ردوو زانكۆی ( به‌یان و نۆلێج ) به‌شدار بوون.

به‌پێی سیسته‌می به‌رنامه‌ی ئه‌ستێره‌ی زانكۆكان كه‌ له‌دوو بڕگه‌ی پرسیار و وه‌ڵام پێكهاتبوو، زانكۆی به‌یان توانی به‌كۆكردنه‌وه‌ی (85) خاڵ به‌ (75) له‌ زانكۆی نۆلیج بباته‌وه‌ و بچێته‌ قۆناغی دووه‌می به‌رنامه‌كه‌.

به‌رنامه‌ی ( ئه‌ستێره‌كانی زانكۆ ) به‌رنامه‌یه‌كی زانستی ئه‌كادیمیه‌، 24 زانكۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌شداریان كردووه‌، له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌ كه‌ناڵی ( كوردستان 24 ) دێته‌ پێشكه‌شكردن.

STAZ001.jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg