Asset 1

envelope 308015 960 720 copy

رێكخراوی سپاڕكی هۆڵه‌ندی سه‌ردانی زانكۆی به‌یانی كرد.

سێشه‌ممه‌ 17/4/2018 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان ( د.سه‌عید خۆشناو ) و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی ( د.ئه‌سوه‌د قادر ) هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونی راگری كۆلیژی كشتوكاڵ – زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌رێز (د. كاوه‌ عبدالكریم )، دوێنێ دووشه‌ممه‌ 16/4/2018 رێكخراوی سپاڕكی هۆڵه‌ندی سه‌ردانی زانكۆی به‌یانی كرد.

شاندی رێكخراوی سپاڕك پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان ( خسێلا سخێلكنز) به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رگرتنی پڕۆژه‌ تازه‌كان و ( ره‌هێڵ عه‌زیز ) به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی سپاڕك و ( ره‌نجده‌ر خالد ) رێكخه‌ری پڕۆژه‌كان، سه‌ردانه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆركردنی بیروڕا ده‌رباره‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی نوێ له‌هه‌رێمی كوردستان هاته‌ ئه‌نجامدان.

رێكخراوه‌كه‌ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی نوێ ی وه‌ك ( دابین كردنی هه‌لی كار و یارمه‌تیدانی قوتابیه‌ یه‌كه‌مه‌كان له‌ ته‌واو كردنی خوێندنی باڵا ) ی له‌ تاوتوێكرد، كه‌ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دێته‌ جێبه‌جێكردن.

 

SP005.jpgSP004.jpgSP003.jpgSP002.jpgSP001.jpgSP007.jpgSP006.jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg