چوارشه‌ممه 11/4/2018 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆی به‌یان، دوێنێ سێشه‌ممه مه‌راسیمی وێنه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌م پۆلی قوتابی/خوێندكارانی قۆناغی چواره‌می زانكۆی به‌یان له پاركی شه‌هید سامی عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی پڕ له‌خۆشی و خه‌نده‌ی قوتابی/ خوێندكارانی زانكۆ و دڵخۆشی خانه‌واده‌كانیان به‌وێنه‌ی ده‌رچوونیان، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان
( د. سه‌عید خۆشناو ) سه‌رۆكی زانكۆ و ( د. ئه‌سوه‌د قادر ) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و به به‌شداری به‌ڕێزان ( راگرانی كۆلیجه‌كان و بریارده‌ر و سه‌رۆك به‌شه‌كان ) و به‌شێك له مامۆستایان، وێنه‌ی ده‌رچوونی قوتابی/خوێندكارانی قۆناغی چواره‌می كۆلیژه‌كانی ( ئه‌ندازیاری و زانست، كارگێری وئابووری، یاسا و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، زمانی ئینگلیزی ) به‌كۆتا هات.
مه‌راسیمی وێنه‌گرتنه‌كه له كاتژمێر ( ده ) ی به‌یانی ده‌ستیپێكرد تا (یه‌ك ) دوای نیوه‌ڕۆ بۆ قوتابی/خوێندكارانی ده‌وامی به‌یانیان، دوای پشوێكی كورت له كاتژمێر ( دوو ) دوای نیوه‌ڕۆ ده‌ستكرا به وێنه‌گرتنی قوتابی/خوێندكارانی ده‌وامی ئێواران تا (چوار و نیو ) ئێواره به‌كۆتا هات.