Asset 1

envelope 308015

سیمینارێك به‌ ناونیشانی سیسته‌می یاسایی ئازادییه‌كانی خۆپیشاندان پێشكه‌شكرا.

شه‌ممه‌ 7/4/2018 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان ( د.سه‌عید خۆشناو ) و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆبۆ كاروباری زانستی ( د. ئه‌سوه‌د قادر ) و راگرانی هه‌رسێ كۆلیجی ( یاسا و په‌یوه‌ندییه‌كان و كارگێڕی و ئابووری و ئه‌ندازیاری و زانسته‌كان ) بڕیارده‌ر و سه‌رۆك به‌شه‌كان و به‌شێك له‌ مامۆستایانی زانكۆ و به‌شێك له‌ قوتابی / خوێندكاران سمینارێك به‌ناونیشانی :

( سیسته‌می یاسایی ئازادییه‌كانی خۆپیشاندان ) له‌ هۆڵی كتێبخانه‌ی زانكۆ له‌لایه‌ن  به‌ڕێز ( د.سۆلاڤ عبدالله ) راگری كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌ڵه‌تییه‌كان هاته‌ ئاماده‌ و پێشكه‌ش كردن .

سمیناره‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( دكتۆر ئیبراهیم ) لێپرسراوی یه‌كه‌ی دڵنیایی و جۆری زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو، به‌ به‌شداری ئاماده‌بووان و پرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان كه‌شی سمیناره‌كه‌ گه‌رم و گوڕتربوو.

دواجار له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ و ئاماده‌بووانه‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ به‌رێز ( د. سۆلاڤ ) كرا له‌ ماندووبوون و پێشكه‌شكردنی بابه‌ته‌ به‌سووده‌كه‌ی و وێنه‌ی یادگاریان چركاند.

 

 

so5.jpgso4.jpgso3.jpgso2.jpgso1.jpgso15.jpgso14.jpgso13.jpgso12.jpgso11.jpgso10.jpgso9.jpgso8.jpgso7.jpgso6.jpg