Asset 1

envelope 308015 960 720 copy

سیمیناری گۆڕینی بیرۆكه‌كان بۆ پڕۆژه‌ پێشكه‌شكرا.

سێشه‌ممه‌ 3/4/2018 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان ( د.سه‌عید خۆشناو ) و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆبۆ كاروباری زانستی ( د. ئه‌سوه‌د قادر ) و راگرانی هه‌رسێ كۆلیجی ( یاسا و په‌یوه‌ندییه‌كان و كارگێڕی و ئابووری و ئه‌ندازیاری و زانسته‌كان ) بڕیارده‌ر و سه‌رۆك به‌شه‌كان و به‌شێك له‌ مامۆستایانی زانكۆ دوێنێ دووشه‌ممه‌ سمینارێك به‌ناونیشانی :

( گۆڕینی بیرۆكه‌كان بۆ پڕۆژه‌ ) له‌ هۆڵی كتێبخانه‌ی زانكۆ له‌لایه‌ن ( د.ئیدریس ره‌مه‌زان ) هاته‌ ئاماده‌ و پێشكه‌ش كردن .

سمیناره‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( دكتۆر ئیبراهیم ) لێپرسراوی یه‌كه‌ی دڵنیایی و جۆری زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو، به‌ به‌شداری ئاماده‌بووان و پرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان كه‌شی سمیناره‌كه‌ گه‌رم و گوڕتربوو.

دواجار له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ و ئاماده‌بووانه‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ به‌رێز ( د. ئیدریس ) كرا له‌ ماندووبوون و پێشكه‌شكردنی بابه‌ته‌ به‌سووده‌كه‌ی و وێنه‌ی یادگاریان چركاند.

 

AFK5.jpgAFK4.jpgAFK3.jpgAFK2.jpgAFK1.jpgAFK12.jpgAFK10.jpgAFK9.jpgAFK8.jpgAFK7.jpgAFK6.jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg