Asset 1

envelope 308015

پرۆژه‌یه‌كی خێرخوازی له‌ نێوان زانكۆی به‌یان و كۆمه‌ڵه‌ی منداڵپارێزی كوردستان.

چوارشه‌ممه‌ 7/3/2018 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی به‌یان، كۆمه‌ڵه‌ی منداڵپارێزی كوردستان (ئۆفیسی هه‌ولێر) پڕۆژه‌یه‌كی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاریان بۆ منداڵانی تووشبوو به‌ شێرپه‌نجه‌ و منداڵانی ناته‌ندروست و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، له‌ زانكۆكه‌مان راگه‌یاند.

ئه‌م كۆمه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ زانكۆی به‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت، هاوكاری و به‌شداریكردن له‌ پڕۆژه‌كه‌دا، په‌ره‌پێدانی ژیان و خه‌نده‌یه‌ به‌منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.

 

mindal 2.jpgmindal 1.jpgmindal 5.jpgmindal 4.jpgmindal 3.jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg