Asset 1

envelope 308015 960 720 copy

بنیادنانی توانسه‌كانی قوتابی زانكۆ له‌ سمینارێكی زانكۆی به‌یاندا.

سێشه‌ممه‌ 27/2/2018 زانكۆی به‌یان – هه‌ولێر. دوای رێكه‌وتنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی به‌یان، راگرایه‌تی كۆلیژی یاسا و په‌یوه‌ندییه‌ نێو ده‌وڵه‌تی و دیبلۆماسیه‌كان له‌گه‌ڵ ( په‌یمانگه‌ی ناوین ) بۆ په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بڕیاردرا به‌ئه‌نجامدانی سمینارێك به‌ناونیشانی ( بنیادنانی توانسته‌كانی قوتابی زانكۆ ) بۆ قوتابی/خوێندكارانی قۆناغی چواره‌می به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وله‌تی و دیبلۆماسیه‌كان له‌ زانكۆی به‌یان .

ئه‌م سمیناره‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( یاسر غه‌زی ) مامۆستا و راوێژكار له‌م بواره‌دا دێته‌ ئاماده‌ و پێشكه‌شكردن له‌ رۆژی چوارشه‌مه‌ی داهاتوو رێكه‌وتی 28/2/2018، له‌ هۆڵێ نه‌ورۆز.

 

 

 

 

logo 1.jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg