Asset 1

envelope 308015 960 720 copy

خولي یاری شه‌تره‌نج له‌ زانكۆی به‌یان كۆتایی هات.

سێشه‌ممه‌ 27/2/2018 زانكۆی به‌یان – هه‌ولێر. به‌ئاماده‌ بوونی سه‌رۆكی زانكۆ ( د. سه‌عید خۆشناو ) و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی (د.ئه‌سوه‌د قادر ) به‌ڕێزان راگری كۆلیژی ( كارگێڕی و ئابووری ) و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی زانكۆ، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ قوتابی/ خوێندكارانی زانكۆ ، یاری كۆتایی خولی شه‌تره‌نج به‌كۆتا هات.

له‌یاریه‌كی به‌هێزدا قوتابی ( شاخه‌وان ئومه‌روڵا ) بووه‌‌ پاڵه‌وانی خولی شه‌تره‌نج كه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ زانكۆی به‌یان ئه‌نجام ده‌درێت، به‌پله‌ی دووه‌میش قوتابی ( شوان جه‌لال ) دێت ، له‌م خوله‌ی كه‌ نزیكه‌ی (2) مانگه‌ ده‌ستپێكردووه‌. له‌كۆتاییدا جامی یه‌كه‌م و دووه‌می خول له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به‌خشرایه‌ یاریزانانی براوه‌ و ناوبژیوانی خوله‌كه‌.

له‌ كۆتاییدا قوتابی/ خوێندكاران له‌ كه‌شێكی وه‌رزشی و برایه‌تیدا وێنه‌ی یادگاریان چركاند.

tn29.jpgtn28.jpgtn27.jpgtn26.jpgtn24.jpgtn23.jpgtn22.jpgtn21.jpgtn20.jpgtn19.jpgtn019.jpgtn18.jpgtn17.jpgtn014n (12).jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg