Asset 1

envelope 308015

باوه‌ڕ فاروق... بۆ ساڵی دووه‌م ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی تۆپی سه‌رمێز.

سێشه‌ممه‌ 27/2/2018 زانكۆی به‌یان – هه‌ولێر. به‌ئاماده‌ بوونی سه‌رۆكی زانكۆ ( د. سه‌عید خۆشناو ) و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بهۆ كاروباری زانستی (د.ئه‌سوه‌د قادر ) به‌ڕێزان راگری كۆلیژی ( كارگێڕی و ئابووری ) و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی زانكۆ، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ قوتابی/ خوێندكارانی زانكۆ ، یاری كۆتایی خولی تۆپی سه‌رمێز به‌كۆتا هات.

بۆ جاری دووه‌م قوتابی ( باوه‌ڕ فاروق ) ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی خولی تۆپی سه‌رمێز له‌ زانكۆی به‌یان، به‌پله‌ی دووه‌میش قوتابی ( هاریوان صبری ) دێت له‌م خوله‌ی كه‌ نزیكه‌ی (2) مانگه‌ ده‌ستپێكردووه‌. له‌كۆتاییدا جامی یه‌كه‌م و دووه‌می خول له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به‌خشرایه‌ یاریزانانی براوه‌ و ناوبژیوانی خوله‌كه‌.

پاشان به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ وه‌ك گیانێكی وه‌رزشی یاریه‌كی دۆستانه‌ی تۆپی سه‌رمێزی له‌گه‌ڵ قوتابی ( شوان جه‌لال ) ئه‌نجامدا، كه‌بووه‌ مایه‌ی سه‌رسامی و دڵخۆشی قوتابی و ئاماده‌بووانی به‌ڕێز، له‌ كۆتاییدا قوتابی/ خوێندكاران له‌ كه‌شێكی وه‌رزشی و برایه‌تیدا وێنه‌ی یادگاریان چركاند.

 

 

 

 

tn014n (3).jpgtn014n (2).jpgtn014n (1).jpgtn014n (17).jpgtn014n (16).jpgtn014n (15).jpgtn014n (14).jpgtn014n (13).jpgtn014n (12).jpgtn014n (11).jpgtn014n (10).jpgtn014n (9).jpgtn014n (8).jpgtn014n (7).jpgtn014n (6).jpgtn014n (5).jpgtn014n (4).jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg