Asset 1

envelope 308015 960 720 copy

ئه‌نجامدانی دوو سیمیناریتر له‌ كتێبخانه‌ی زانكۆی به‌یان

دوو شه‌ممه‌ 19/ 2/2018 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. .به‌ ئاماده‌ بوونی سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان ( دكتۆر سه‌عید خۆشناو) و( دكتۆر ئه‌سوه‌د قادر ) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و راگره‌ به‌ڕێزه‌كان و سه‌رۆك به‌ش و به‌شێك له‌ مامۆستایانی زانكۆ دوو سیمینار له‌ هۆڵی كتێبخانه‌ی زانكۆی به‌یان هاتنه‌ ئه‌نجامدان.

سیمیناری یه‌كه‌م له‌ژێر ناویشانی :

( جیاوازی نێوان رێگه‌ سه‌ره‌كییه‌ به‌كارهاتووه‌كان له‌ چاره‌سه‌ری خه‌رجییه‌كاندا )    

كه‌له‌لایه‌ن به‌ڕێز م. (موحه‌مه‌د خدر ) مامۆستا له‌ زانكۆی به‌یان هاتبووه‌ ئاماده‌ و پێشكه‌شكردن.

سمیناری دووه‌م بو ناونیشانی :

( Mobile Apps Development )

كه‌له‌لایه‌ن به‌ڕێز م. ( موحه‌مه‌د سالم ) مامۆستا له‌ زانكۆی به‌یان ئاماده‌ و پێشكه‌شكرا.

سمیناره‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( مامۆستا هه‌ستیار ) به‌ڕێوه‌چوون، سمیناره‌كان به‌ به‌شداری ئاماده‌بووان و پرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان گه‌رم و گوڕتربوو، له‌ كه‌شێكی زانستی و ئه‌كادیمی به‌ڕێوه‌چوو.

دواجار له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ و ئاماده‌بووانه‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ به‌رێزان ( ئاماده‌كار و پێشكه‌شكارانی سمیناره‌كان كرا ) كرا له‌ ماندووبوون و پێشكه‌شكردنی بابه‌ته‌ به‌سووده‌كانیان.

 

 

co0024.jpg

co 005.jpgco 004.jpgco 003.jpgco 002.jpgco 001.jpgco0023.jpgco0022.jpgco0021.jpgco0020.jpgco0018.jpgco0017.jpgco0016.jpgco0015.jpgco 0013.jpgco 0012.jpgco 0010.jpgco 009.jpgco 008.jpgco 007.jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg