Asset 1

envelope 308015 960 720 copy

پاراستنی ژینگه‌ له‌ وێركشۆپێكی زانكۆی به‌یاندا.

        یه‌كشه‌ممه‌ 18/2/2018 زانكۆی به‌یان – هه‌ولێر. كاتژمێر 10 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ‌ له‌ هۆڵی نه‌ورۆزی زانكۆی به‌یان  له‌ژێرچاودێری به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكايه‌تی زانكۆی به‌یان و ده‌سته‌ی ئه‌مینداران و به‌ ئاماده‌بوونی:

( د. موحه‌مه‌د سابیر نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ) ( د.جه‌مال كمال سه‌رپه‌رشتیاری گشتی زانكۆ و په‌یمانگه‌ تایبه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ) ، ( د. كاوان راگری كۆلیجی یاساو رامیاری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ) به‌ڕێز ( د.عه‌بدولفه‌تاح راگری كۆلیژی كشتوكاڵ له‌ زانكۆی لوبناني فةرةنسي)  و ( د. غازی جوكل دزه‌یی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆی به‌یان ) و (د. میدحه‌ت راوێژكار له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان ) و ( د. عه‌بدوڵا خورشید به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی شوێنه‌وار ) و نوێنه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر) و ( به‌ڕێز كاك عه‌بدوڵا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر) به‌ڕێزان ( م. لوقمان م. به‌ختیار م. له‌یلا  له‌ ده‌سته‌ی چاككردن و پاراستنی ژینگه‌ ) هه‌روه‌ها راگر و سه‌رۆك به‌ش و به‌شیكی زۆری مامۆستا یان و قوتابی /خوێندكارانی خۆشه‌ویستی زانكۆی به‌یان و میوانی به‌ڕێز، وێركشۆپێك به‌ناونیشانی:

(پاراستنی ژینگه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام له‌ هه‌رێمی كوردستان ) له‌هۆڵی نه‌ورۆزی زانكۆی به‌یان هاته‌ پیشكه‌شكردن

سه‌ره‌تا به‌ڕێز دكتۆر ( سه‌عید خۆشناو ) سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان وته‌ی پێشه‌كی و پێشوازی و به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی خوێنده‌وه‌، سوپاسی و ئاماده‌بوون و به‌شداری میوانه‌به‌ڕێزه‌كان و مامۆستایانی پێشكه‌شكاری ته‌وه‌ری وێركشۆپه‌كه‌ی كرد.

دواتر وته‌ی به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ لایه‌ن به‌ڕێز ( د. موحه‌مه‌د سابیر ) نوێنه‌ری جه‌نابی وه‌زیر هاته‌ خوێندنه‌وه‌.

ئینجا ته‌وه‌ری یه‌كه‌می وێركشۆپه‌كه‌ له‌لایه‌ن  ( د.عه‌بدولره‌حمان سه‌دیق ) به‌ناونیشانی:

(ژینگه‌ له‌ نێوان هاوڵاتی و  ده‌وڵه‌تدا ) ‌پێشكه‌شكرا و به‌پرسیار و كۆمێنتی به‌شداربووان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان، بابه‌ته‌كه‌ له‌كه‌شێكی ئه‌كادیمی كۆتایی هات.

دوای وه‌رگرتنی پشوێكی كورت ده‌ستكرا به‌ ته‌وه‌ری دووه‌م له‌لایه‌ن ( پ.ی.د. عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د ) مامۆستا له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌ناونیشانی :

( رۆڵی ته‌كنۆلۆژیا له‌ پیسبوونی ژینگه‌دا ) هاته‌ پێشكه‌شكردن ، به‌هه‌مان شێوه‌ كۆمێنت و پرسیاری ئاماده‌بوان بابه‌ته‌كه‌ی گه‌رمتر كرد.

ته‌وه‌ری سێیه‌م و كۆتایی كه‌ فیلمێكی دیكۆمێنتاری تایبه‌ت بوو به‌ پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێم و جیهان هاته‌ پیشاندان .

له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان سوپاسی ئاماده‌بووان و ئاماده‌كارانی وێركشۆپه‌كه‌ی كرد و دیاری تایبه‌تی پێبه‌خشین و چه‌ندین وێنه‌ی یادگاریان چركاند.

 

jinge (7).jpg

 

 

jinge (73).jpgjinge (74).jpgjinge (76).jpgjinge (75).jpgjinge (78).jpgjinge (77).jpgjinge (68).jpgjinge (67).jpgjinge (70).jpgjinge (69).jpgjinge (72).jpgjinge (71).jpg

jinge (62).jpgjinge (63).jpgjinge (65).jpgjinge (64).jpgjinge (56).jpgjinge (66).jpgjinge (58).jpgjinge (57).jpgjinge (60).jpgjinge (59).jpgjinge (61).jpg

jinge (51).jpgjinge (52).jpgjinge (54).jpgjinge (53).jpgjinge (45).jpgjinge (55).jpgjinge (47).jpgjinge (46).jpgjinge (49).jpgjinge (48).jpgjinge (50).jpg

jinge (40).jpgjinge (41).jpgjinge (43).jpgjinge (42).jpgjinge (34).jpgjinge (44).jpgjinge (36).jpgjinge (35).jpgjinge (38).jpgjinge (37).jpgjinge (39).jpg

jinge (28).jpgjinge (29).jpgjinge (31).jpgjinge (30).jpgjinge (33).jpgjinge (32).jpgjinge (24).jpgjinge (23).jpgjinge (26).jpgjinge (25).jpgjinge (27).jpg

jinge (16).jpgjinge (17).jpgjinge (20).jpgjinge (12).jpgjinge (13).jpgjinge (22).jpgjinge (14).jpgjinge (21).jpgjinge (15).jpgjinge (19).jpgjinge (18).jpg

jinge (4).jpgjinge (3).jpgjinge (2).jpgjinge (1).jpgjinge (11).jpgjinge (10).jpgjinge (9).jpgjinge (8).jpgjinge (7).jpgjinge (6).jpgjinge (5).jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg