Asset 1

envelope 308015 960 720 copy

ئه‌نجامدانی دوو سیمینار له‌ كتێبخانه‌ی زانكۆی به‌یان.

سێشه‌مه‌ 13/2/2018 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. رۆژی دووشه‌مه‌ی رابردوو 12/2/2018 به‌ ئاماده‌ بوونی به‌ڕێز دكتۆر ( ئه‌سوه‌د قادر ) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و به‌شێك له‌ مامۆستا و قوتابی/ خوێندكارانی زانكۆ دوو سیمینار له‌ هۆڵی كتێبخانه‌ی زانكۆی به‌یان هاته‌ ئه‌نجامدان.

)     Importance of Quality Assurance سیمیناری یه‌كه‌م له‌ژێر ناویشانی (

كه‌له‌لایه‌ن به‌ڕێز م. حسن له‌ به‌شی زمانی ئینگلیزی هاتبووه‌ ئاماده‌ و پێشكه‌شكردن.

سمیناری دووه‌م بو ناونیشانی ( ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چڵه‌ زه‌یتون: ئافرین له‌ هاوكێشه‌ی به‌رژه‌وندییه‌ هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ) له‌لایه‌ن به‌ڕێزان م. هه‌ستیار و م.شاخه‌وان له‌ به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده‌ و پێشكه‌شكرا.

سمیناره‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( مامۆستا ئیبراهیم ره‌مه‌زان ) لێپرسراوی یه‌كه‌ی دڵنیایی و جۆری زانكۆ به‌ڕێوه‌چوون، سمیناره‌كان به‌ به‌شداری ئاماده‌بووان و پرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان گه‌رم و گوڕتربوو، له‌ كه‌شێكی زانستی و ئه‌كادیمی به‌ڕێوه‌چوو.

دواجار له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و ئاماده‌بووانه‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ به‌رێزان ( ئاماده‌كار و پێشكه‌شكارانی سمیناره‌كان كرا ) كرا له‌ ماندووبوون و پێشكه‌شكردنی بابه‌ته‌ به‌سووده‌كانیان.

 

sminar 12-2-2018 (3).jpgsminar 12-2-2018 (2).jpgsminar 12-2-2018 (1).jpgsminar 12-2-2018 (8).jpgsminar 12-2-2018 (7).jpgsminar 12-2-2018 (6).jpgsminar 12-2-2018 (5).jpgsminar 12-2-2018 (4).jpg

 

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg