Asset 1

envelope 308015

سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆی به‌یان بۆ زانكۆی شه‌رقولئه‌وسه‌ت.

سێشه‌ممه‌ 6/2/2018 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. به‌ بانگهێشتی فه‌رمی له‌لایه‌ن زانكۆی شه‌رقولئه‌وسه‌تی ئوردنی، به‌ڕێز

( د. حوسامه‌دین موحه‌مه‌د سعید ئه‌ل‌حه‌یالی ) جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆی به‌یان له‌ هه‌ولێر، سه‌ردانی زانكۆی شه‌رقولئه‌وسه‌تی كرد.

سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێزیان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن بوو له‌ ده‌ستپێكردنی پڕۆگرامێكی تایبه‌ت له‌ نێوان زانكۆی شه‌رقولئه‌وسه‌ت و زانكۆی به‌ریتانی بۆ خوێندنی باڵا (ماجستێر ) له‌ زانكۆكه‌یاندا.

به‌ڕێز جێگری ده‌سته‌ی ئه‌مینداران و شانده‌ یاوه‌ره‌كه‌ی له‌لایه‌ن زانكۆی شه‌رقولئه‌وسه‌ت به‌گه‌رمی به‌خێرهاتن كران و سوپاس و پێزانینیان بۆ به‌شداریكردنه‌كه‌یان ده‌ربڕی.

 

 

him3.jpghim 2.jpgh im1.jpghim8.jpghim7.jpghim6.jpghim5.jpghim4.jpg

 

 

 

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg