Asset 1

envelope 308015

له‌ به‌شدارییه‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان

سێشه‌ممه‌ 23/1/2018 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دكتۆر ( سه‌عید خۆشناو ) سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان، به‌شداری ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی كوردستان بۆ پسپۆڕییه‌ پزیشكییه‌كانی كرد له‌ هه‌ولێر.

ئاهه‌نگی خولی چواره‌م بۆ ده‌رچوونی ( 73 ) پزیشك له‌ پسپۆڕی جیا جیای بواره‌كانی ( هه‌ناو، نه‌شته‌رگه‌ری، پاثۆلۆجی، ددان، تیشك )‌ بۆ ساڵی خوێندنی 2016-2017  هاته‌ ئه‌نجامدان.

لای خۆیه‌وه‌ دكتۆر ( سه‌عید خۆشناو ) پیرۆزبایی خۆی بۆ ئه‌نجومه‌ن و قوتابیانی ده‌رچووی پسپۆره‌ پزیشكییه‌كان دووپاتكرده‌وه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواستن.

 

D.S 2.jpgworkshop (33).jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg