Asset 1

envelope 308015

خزمه‌تگوزارییه نوێیه‌كانی ئاسیاسێڵ گه‌یشته‌ زانكۆی به‌یان

دووشه‌مه‌ 22/1/2018 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. دوای ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی به‌یان، ئه‌مڕۆ تیمێكی تایبه‌ت له‌ كۆمپانیای ئاسیاسێڵ- هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی ئۆڤه‌ر و خزمه‌تگوزارییه‌ نوێیه‌كانی كۆمپانیاكه‌یان گه‌یشتنه‌ زانكۆی به‌یان.

كۆمپانیای ئاسیاسێڵ هه‌وڵده‌دات له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م نمایشه‌ تایبه‌تیانه‌ سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاری و ئۆڤه‌ره‌ تایبه‌ته‌كانی خۆی له‌ساڵی نوێدا له‌ بواری تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی و ئه‌نته‌رنێتدا بگه‌یه‌نێته‌ به‌رده‌ستی هاوڵاتیان به‌گشتی و مامۆستا و قوتابی/ خوێندكارانی زانكۆی به‌یان به‌تایبه‌تی.

زانكۆی به‌یانیش وه‌ك هه‌میشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ نه‌پچڕاو بێت، ره‌زامه‌ندی ئه‌م نمایشه‌ی وه‌ك به‌هێزكردنی پردێكی په‌یوه‌ندییه‌كان پیشاندا، هه‌ر كارێك خزمه‌تی مامۆستا و قوتابی/ خوێندكارانی زانكۆی تێدا بێت، به‌بێ هیچ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك ره‌زامه‌ندی راده‌گه‌یه‌نێت. 

 

asya 5.jpgasya 4.jpgasya 3.jpgasya 2.jpgasya 1.jpgasya 8.jpgasya 7.jpgasya 6.jpg

 

 

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg