Asset 1

envelope 308015 960 720 copy

ئه نجامداني وركشوبيك له زانكوي به يان

چوارشه‌ممه‌ 17/1/2018 زانكۆی به‌یان – هه‌ولێر.له‌ژێر چاودێری به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وۆڕكشۆپێك هاته‌ ئه‌نجامدان.

كاتژمێر 10 سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ سێشه‌مه‌ له‌ هۆڵی نه‌ورۆزی زانكۆی به‌یان  له‌ژێرچاودێری به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكايه‌تی زانكۆی به‌یان و ده‌سته‌ی ئه‌مینداران و به‌ ئاماده‌بوونی:

( د. كریم عه‌بدول نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی )( د. احمد دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و یاریده‌ده‌رانی ) ، ( د. محمد خۆشناو سه‌رۆكی زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی و یاریده‌ده‌ره‌كانی ) ، به‌ڕیز ( حاكم سه‌مه‌د محمد سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی كوردستان) و ( ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانی كوردستان لێژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ )و (راوێژكارانی په‌رله‌مان ) و ( راگرانی كۆلیجی زانست ) و ( به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ ) و ( به‌رێوه‌به‌ری دیوانی وه‌زاره‌تی كشتواڵ ) راگر و سه‌رۆك به‌ش و به‌شیكی زۆری مامۆستا یانی خۆشه‌ویستی زانكۆی به‌یان و میوانی به‌ڕێز، وێركشۆپێك به‌ناونیشانی:

(ته‌نگژه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌- رێگاچاره‌ )له‌هۆڵی نه‌ورۆزی زانكۆی به‌یان هاته‌ پیشكه‌شكردن

سه‌ره‌تا به‌ڕێز دكتۆر (سه‌عید خۆشناو ) سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان وته‌ی پێشه‌كی و پێشوازی و به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی خوێنده‌وه‌، سوپاس و ئاماده‌بوون و به‌شداری میوانه‌به‌ڕێزه‌كان و مامۆستایانی پێشكه‌شكاری ته‌وه‌ری وێركشۆپه‌كه‌ كرد.

ئینجا ته‌وه‌ری یه‌كه‌می وێركشۆپه‌كه‌ له‌لایه‌ن د.( به‌ختیار سابیر) له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین پێشكه‌شكرا و به‌پرسیار و كۆمێنتی به‌شداربووان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دكتۆر به‌ختیار بابه‌ته‌كه‌ له‌كه‌شێكی ئه‌كادیمی كۆتایی هات.

دوای وه‌رگرتنی پشوێكی كورت ده‌ستكرا به‌ ته‌وه‌ری دووه‌م له‌لایه‌ن د.(عه‌لی باشار ئاغه‌وان ) مامۆستا له‌زانكۆی به‌یان ، به‌هه‌مان شێوه‌ كۆمێنت و پرسیاری ئاماده‌بوان بابه‌ته‌كه‌ی گه‌رمتر كرد.

ته‌وه‌ری سێیه‌م و كۆتایی له‌لایه‌ن م. ( دیار عه‌لی خۆشناو) له‌ شوێنی مامۆستا محه‌مه‌د ئه‌مین فارس به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌رامه‌ته‌ ئاوییه‌كان ئاماده‌ و پێشكه‌شكرا، له‌م ته‌وه‌ره‌شدا به‌شداری و كۆمێنتی ئاماده‌بووان جێگه‌ی دڵخۆشی هه‌موولایه‌ك بوو.

له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان سوپاسی ئاماده‌بووان و ئاماده‌كارانی وێركشۆپه‌كه‌ی كرد و دیاری تایبه‌تی پێبه‌خشین و چه‌ندین وێنه‌ی یادگاریان چركاند.

 

w.sh6.jpgw.sh5.jpgw.sh4.jpgw.sh3.jpgw.sh2.jpgw.sh1.jpgw.sh36.jpgw.sh35.jpgw.sh34.jpgw.sh33.jpgw.sh32.jpgw.sh31.jpgw.sh30.jpgw.sh29.jpgw.sh28.jpgw.sh27.jpgw.sh26.jpgw.sh25.jpgw.sh24.jpgw.sh23.jpgw.sh22.jpgw.sh21.jpgw.sh20.jpgw.sh18.jpgw.sh15.jpgw.sh14.jpgw.sh13.jpgw.sh12.jpgw.sh11.jpgw.sh10.jpgw.sh9.jpgw.sh8.jpgw.sh7.jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg