Asset 1

envelope 308015 960 720 copy

قۆناغی سێیه‌می كۆلیجی كارگێڕی وئابووری به‌شی ژمێڕیاری له‌ سه‌ردانێكی زانستیدا.

دووشه‌مه‌ 1/15 /2018 زانكۆی به‌یان -هه‌ولێر. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  كۆلیجی كارگێڕی وئابووری به‌شی ژمێریاری قۆناغی سێیه‌م له‌زانكۆی به‌یان سه‌ردانێكی زانستی بۆ قوتابی/خوێندكارانی ئه‌نجامدا.

له‌ باره‌ی سه‌ردانه‌ زانستییه‌كه‌ م .( بارزان عه‌لی ) مامۆستای به‌ش گوتی: سه‌ردانه‌ ‌زانستییه‌كه بۆ ( به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باج و خانووبه‌ره‌ی میری  هه‌رێمی كوردستان ) له‌ هه‌ولێری پایته‌خت  ئةنجامدرا، به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاشنابوونی قوتابی/ خوێندكار له‌ بابه‌تی (ژمێریاری باج ) .

هه‌ره‌وه‌ها گوتی: ئه‌م سه‌ردانه‌ بۆ ئه‌وه‌بوو تا له‌ نزیكه‌وه‌ كاری ( پڕاكتیكی باج ) بزانرێ و قوتابی/ خوێندكار له‌كاره‌كانی باج به‌گشتی شاره‌زابێت.

 ‌ له‌م سه‌ردانه‌دا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی باج به‌ڕێز (دكتۆر كه‌مال وه‌رتی ) پێشوازییه‌كی گه‌رم له‌ قوتابی/خوێندكاران كرد و به‌ڕێزیان وته‌یه‌كی به‌سوودی پێشكه‌ش كردن، دواتر قوتابیان سه‌ردانی به‌شه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان كرد.

 سه‌ردانه‌كه‌  به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان مامۆستا (  عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د )  بریارده‌ری به‌شی ژمێریاری و مامۆستای  ( بارزان عه‌لی ) مامۆستای به‌ش ئه‌نجامدرا.

 

 

zyara ilmya  (7).jpg

zyara ilmya  (11).jpg

zyara ilmya  (9).jpg

 

 

 

zyara ilmya  (3).jpgzyara ilmya  (2).jpgzyara ilmya  (4).jpg

 

zyara ilmya  (6).jpgzyara ilmya  (5).jpg

 

 

 

 

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg