Asset 1

envelope 308015

پیرۆزبایی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆی به‌یان بۆ زانكۆی (ئه‌میره‌ سومه‌یه‌)ی ته‌كنۆلۆجی له‌ عه‌مان-ئوردن.

یه‌كشه‌ممه‌ 7/1/2018 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. به‌ڕێز (د.حوسامه‌دین موحه‌مه‌د سه‌عید حه‌یالی ) جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆی به‌یان پیرۆزبایی و دلخۆشی خۆی ئاراسته‌ی زانكۆی (ئه‌میره‌ سومه‌یه‌ ) كردن له عه‌مان پایته‌ختی وڵاتی ئوردن به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌ سه‌ر ئاستی زانكۆ حكومی و تایبه‌تییه‌كانی وڵاتی ئوردن.

ئه‌م ئاسته‌ به‌رزه‌ی زانكۆی ناوبراو به‌پێی ریزبه‌ندێكی تایبه‌تی ده‌سته‌ی دڵنیایی و جۆری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئوردنی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ زانكۆی (ئه‌میره‌ سومه‌یه‌) له‌سه‌رجه‌م پێوه‌ره‌ زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكان به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌ستنیشانكراوه‌.

زانكۆی (ئه‌میره‌ سومه‌یه‌ ) به‌فه‌رمی وه‌ڵامی پیرۆزباییه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆی به‌یانی داوه‌ته‌وه‌ و سوپاس وپێزانینی خۆی راگه‌یاندووه‌.  

 

b u smaya.jpg

 

 

 

red altahkiea.GIF

 

 

 

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg