Asset 1

envelope 308015

شاندێكی زانكۆی بابل سه‌ردانی زانكۆی به‌یانی كرد.

چوارشه‌ممه‌3/1/2018 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. شاندێكی زانكۆی بابل رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو ‌رێكه‌وتی 30/12/2017 سه‌ردانێكی دۆستانه‌ی زانكۆی به‌یانی كرد له‌هه‌ولێر.

شانده‌كه‌ی زانكۆی بابل پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان دكتۆر (ئه‌حمه‌د خه‌لیل ئه‌لحوسه‌ینی ) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆكاروباری كارگێڕێ و دكتۆر (سه‌فا عوبه‌ید حه‌سین ئه‌لحه‌فیز ) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆمار و مامۆستا ( عه‌لی لوئه‌ی ) به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ.

له‌ زانكۆی به‌یانه‌وه‌وه‌ شاندی میوان پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێكرا له‌لایه‌ن دكتۆر ( سه‌عید خۆشناو) سه‌رۆكی زانكۆ و نوێنه‌ری ده‌سته‌ی ئه‌مینداران و راگر و مامۆستایانی كۆلیجه‌كان و ده‌سته‌ی كارگێڕی.

له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا باس له‌ په‌یوه‌ندی زانكۆی به‌یان له‌گه‌ڵ زانكۆ عێراقی وعه‌ره‌بی و جیهانییه‌كانكرا، ئه‌وپه‌یوه‌ندییانه‌ی ده‌بێته‌ مایه‌ی پێشكه‌وتنی هه‌ر زانكۆیه‌ك له‌رووی زانستی و ئه‌كادیمیدا.

شاندی زانكۆی بابل خۆشحالی و سه‌رسامی خۆیان به‌بوونی زانكۆییه‌كی وه‌ك زانكۆی به‌یان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ میواندارییه‌كه‌  ده‌ربڕی.

 

 

 

 

 

 

babil u 6.jpgbabil u 5.jpgbabil u 3.jpgbabi u 4.jpgbabilu2.jpgbabil u1.jpgbabil u.jpgbabil u 7.jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg