Asset 1

envelope 308015

قۆناغی یه‌كه‌می به‌شی یاسا له سه‌ردانێكی زانستییدا.

چوارشه‌ممة ‌20 /12/2017 زانكۆی به‌یان – هه‌ولێر. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی دكتۆره‌ (سۆلاڤ عه‌بدوڵا) راگری كولێژی یاسا و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ زانكۆی ‌به‌یان ، م ( ره‌نج عاسی ) سه‌رۆكی به‌شی یاسا و م. (ئالاء به‌هاء) مامۆستای به‌ش ، قوتابی / خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌می به‌شی یاسا به‌سه‌ردانێكی زانستی گه‌یشتنه‌ (سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی ) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

له‌م سه‌ردانه‌دا كه‌ به‌مه‌به‌ستی شاره‌زابوون و ناسینی دام و ده‌زگا یاساییه‌كان به‌ قوتابی / خوێندكارانی زانكۆی به‌یان ئاماده‌كرابوو، له‌لایه‌ن به‌ڕێز (حاكم جه‌واد فه‌تاح ئاغا ) سه‌رۆكی داواكاری گشتی له‌ حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازییه‌كی گه‌رم  له‌ قوتابی/ خوێندكاران كرا، سه‌ردانه‌كه‌یانی به‌رز نرخاند.

دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( حاكم بۆتان به‌كر) به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی مافی گشتی و ( حاكم لوقمان سه‌دیق، حاكم سانا سه‌باح) له‌هۆڵێ كۆبوونه‌وه‌كان كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی خرایه‌ روو، پاشان ده‌رگای گفتوگۆ و پرسیار و وه‌ڵام له‌باره‌ی ئه‌م ده‌زگا گرنگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كرایه‌وه‌.

له‌م سه‌ردانه‌ زانستییه‌دا قوتابی / خوێندكارانی زانكۆی به‌یان له‌لایه‌ن (حاكم بۆتان به‌كر) به‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ئه‌م سه‌رۆكایه‌تییه‌ ئاشنا بوون و سوودێكی زۆریان بینی و به‌كۆمه‌ڵێك زانیاری و سه‌رژمێری نوێی یاسایی ئاشنا بوون.

 

 

 

G.0000.jpg15.jpgG.z.jpgG.12.jpgG.11.jpgG.9.jpgG.8.jpgG.7.jpgG.6.jpgG.5.jpgG.4.jpgG.3.jpgG.2.jpgG.1.jpgG.0.jpgG.00.jpgG.000.jpg

 

 

 

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg