Asset 1

envelope 308015

له‌ژێر چاودێری به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌ركه‌وتووی وۆركشۆپێك هاته‌ ئه‌نجامدان.

سێشه‌ممه‌ 19/12/2017 زانكۆی به‌یان – هه‌ولێر.كاتژمێر 10 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ له‌ هۆڵی نه‌ورۆزی زانكۆی به‌یان  له‌ژێرچاودێری به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكايه‌تی زانكۆی به‌یان و ده‌سته‌ی ئه‌مینداران و به‌ ئاماده‌بوونی راگر و سه‌رۆك به‌ش و به‌شیكی زۆری مامۆستا و قوتابی/ خوێندكارانی خۆشه‌ویست، وۆركشۆپێك به‌ناونیشانی:   

 )Governance and Quality of Academy& Management Academic )

 هاته‌ پیشكه‌شكردن

سه‌ره‌تا به‌ڕێز دكتۆر (سه‌عید خۆشناو ) سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان وته‌ی پێشه‌كی و پێشوازی و به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی خوێنده‌وه‌، دواتر به‌ڕێز دكتۆر ( نه‌جده‌ت ئاكره‌یی ) نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی تایبه‌تی پێشكه‌شكرد.

ئینجا ته‌وه‌ری یه‌كه‌می وۆركشۆپه‌كه‌ له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر (نه‌بیل عادل فه‌خری) به‌ڕیوه‌به‌ری دڵنیایی و جۆری له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین پێشكه‌شكرا و به‌پرسیار و كۆمێنتی به‌شداربووان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دكتۆر نه‌بیل بابه‌ته‌كه‌ له‌كه‌شێكی ئه‌كادیمی كۆتایی هات.

دوای وه‌رگرتنی پشوێكی كورت ده‌ستكرا به‌ ته‌وه‌ری دووه‌م له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر دكتۆر   (سه‌ڵاح ئیسماعیل یه‌حیا ) به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی و جۆری له‌ زانكۆی كۆیه‌ ئاماده‌و پێشكه‌شكرا، به‌هه‌مان شێوه‌ كۆمێنت و پرسیاری ئاماده‌بوان بابه‌ته‌كه‌ی گه‌رمتر كرد.

ته‌وه‌ری سێیه‌م و كۆتایی له‌لایه‌ن دكتۆر ( ناجی مه‌سیح ئۆدیل ) به‌رپرسی دڵنیایی و جۆری له‌ زانكۆی سۆران ئاماده‌ و پێشكه‌شكرا، له‌م ته‌وه‌ره‌شدا به‌شداری و كۆمێنتی ئاماده‌بووان جێگه‌ی دڵخۆشی هه‌موولایه‌ك بوو.

له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان سوپاسی ئاماده‌بووان و ئاماده‌كارانی وۆركشۆپه‌كه‌ی كرد و دیاری تایبه‌تی پێبه‌خشین و چه‌ندین وێنه‌ی یادگاریان چركاند.

 

 

 

 

 

 

 

 

workshop (5).jpgworkshop (4).jpgworkshop (3).jpgworkshop (2).jpgworkshop (1).jpgworkshop (43).jpgworkshop (39).jpgworkshop (38).jpgworkshop (37).jpgworkshop (36).jpgworkshop (35).jpgworkshop (34).jpgworkshop (33).jpgworkshop (32).jpgworkshop (31).jpgworkshop (30).jpgworkshop (29).jpgworkshop (28).jpgworkshop (27).jpgworkshop (26).jpgworkshop (25).jpgworkshop (24).jpgworkshop (23).jpgworkshop (22).jpgworkshop (21).jpgworkshop (20).jpgworkshop (19).jpgworkshop (18).jpgworkshop (17).jpgworkshop (15).jpgworkshop (14).jpgworkshop (13).jpgworkshop (12).jpgworkshop (11).jpgworkshop (10).jpgworkshop (9).jpgworkshop (8).jpgworkshop (7).jpgworkshop (6).jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg