Asset 1

envelope 308015

رۆژی ئاڵای كوردستان و ئاهه‌نگی یه‌كترناسین و خه‌ڵاتكردنی یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ.. له‌ئاهه‌نگێكی تایبه‌تدا به‌ڕێوه‌چوو

یه‌ك شه‌مه‌ 17/12/2017 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی به‌یان وده‌سته‌ی ئه‌مینداران، به‌هاوكاری یه‌كه‌ی كارگێڕی و تۆمارو وه‌رگرتن یه‌كه‌ی راگه‌یاندنی زانكۆی به‌یان و لێژنه‌ی یه‌كێتی قوتابیان، به‌ئاماده‌بوونی میوانان، ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به‌بۆنه‌ی

( رۆژی ئاڵای كوردستان - ئاهه‌نگی یه‌كتر ناسین - خه‌ڵاتكردنی یه‌كه‌مه‌كانی ساڵی خوێندنی 2016-2017 ) به‌ڕێوه‌چوو.

  سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر ( سه‌عید خۆشناو) سه‌رۆكی زانكۆ وتاری پیرۆزبایی و به‌خێرهاتنی میوانه‌كان خوێندرایه‌وه‌، تێیدا به‌ڕێزیان به‌خیرهاتنی میوانان و قوتابی/خوێندكارنی قۆناغی یه‌كه‌می كرد و پیرۆزبایی له‌ یه‌كه‌مه‌كانی خوێندنی پارساڵیكرد، له‌لایه‌كی تر ئاماژه‌ی به‌ ئاڵای كوردستان و پیرۆزی ئاڵا و گرنگی ئه‌م ئاڵایه‌ كرد.

 پاشان له‌لایه‌ن قوتابی / خوێندكار (شوان جه‌لال )  به‌رپرسی لێژنه‌ی یه‌كێتی قوتابیان خوێندرایه‌وه‌، دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و ده‌سته‌ی ئه‌مینداران و جێگری سه‌رۆكی زانكۆ و راگری كۆلیژه‌كان و میوانه‌ به‌ڕێزه‌كان خه‌ڵاتی تایبه‌ت به‌سه‌ر یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ بۆ ساڵی خوێندنی 2016-2017

دابه‌شكرا.

له‌كۆتاییدا قوتابی /خوێندكاران به‌شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی گوزارشتیان له‌ خۆشییه‌كانیان كرد

 

 

 

 

DSC_0151.JPGDSC_0146.JPGDSC_0144.JPGDSC_0143.JPGDSC_0142.JPGDSC_0139.JPGDSC_0137.JPGDSC_0135.JPGDSC_0134.JPGDSC_0131.JPGDSC_0130.JPGDSC_0129.JPGDSC_0127.JPGDSC_0126.JPGDSC_0123.JPGDSC_0122.JPGDSC_0121.JPGDSC_0119.JPGDSC_0113.JPGDSC_0112.JPGDSC_0109.JPGDSC_0093.JPGDSC_0089.JPGDSC_0074.JPGDSC_0073.JPGDSC_0070.JPGDSC_0063.JPGDSC_0062.JPG3.jpg2.jpgDSC_0160.JPGDSC_0158.JPGDSC_0157.JPG

 

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg