پێنج شه‌مه 14/12/2017 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. زانكۆی به‌یان جیا له‌وه‌ی یه‌كێكه له زانكۆ پێشه‌نگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له رووی ئه‌كادیمی وزانستیدا، هه‌وڵده‌دات ئاره‌زوو و توانسته‌كانی قوتابی/ خوێندكاران فه‌رامۆش نه‌كات و گرنگیان پێده‌دات.
به‌سه‌رپه‌رشتی و له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆ هه‌فته‌ی رابردوو كۆمه‌ڵێك چاڵاكی هه‌مه‌چه‌شن به‌ڕێوه‌چوون، له‌مانه :
1-كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانییه‌تی وه‌رزشی بۆ قوتابی/ خوێندكارانی زانكۆ كه‌هه‌ریه‌ك له یارییه‌كانی ( تۆپی پێ – تۆپی سه‌رمێز – یاری شه‌تره‌نجی ) له خۆگرتووه، یارییه‌كان به‌چه‌ند قۆناغێك تێده‌په‌ڕن و له ئێستادا به‌رده‌وامه.
2-ئه‌نجامدانی ( 4 ) سمینار له هۆڵی كتێبخانه‌ی زانكۆ.
3- ئه‌نجامدانی ( بابه‌تی ئازاد ) له‌لایه‌ن گروپێك له قوتابی/خوێندكارانی به‌شی زمانی ئینگلیزی قۆناغی چواره‌م.
4- دانانی ( سه‌ندوقی به‌خشین ) له كافتریای زانكۆ له‌لایه‌ن قوتابیاني قۆناغی دووه‌می به‌شی زمانی ئینگلیزی، بۆ خه‌ڵكانی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت له‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆدا