Asset 1

envelope 308015

یه‌كه‌ی دڵنیایی و جۆری دوو سیمینار له‌ زانكۆی به‌یان ئه‌نجام ده‌دات

چوارشه‌مه‌ 13/12/2017 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. ئه‌نجامدانی دوو سیمینار له‌ كتێبخانه‌ی زانكۆی به‌یان له‌ كه‌شێكی ئه‌كادیمی و زانستیدا.

رۆژی دووشه‌مه‌ 11/12/2017 به‌ ئاماده‌ بوونی سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان ( دكتۆر سه‌عید خۆشناو) و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و به‌شێك له‌ مامۆستا و قوتابی/ خوێندكارانی زانكۆ دوو سیمینار له‌ هۆڵی كتێبخانه‌ی زانكۆی به‌یان هاته‌ ئه‌نجامدان.

سیمیناری یه‌كه‌م له‌ژێر ناویشانی ( هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌ یاساكانی رێكخراوه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌ی به‌شوودانی منداڵان ) كه‌ له‌لایه‌ن دكتۆره‌ ( ئه‌میره‌ جه‌عفه‌ر شه‌ریف ) پسپۆر له‌ یاسای تایبه‌ت پێشكه‌ش كرا.

سیمیناری دووه‌م له‌ ژێر ناونیشانی ( زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق ) له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( سه‌روه‌ر حه‌مه‌ ئه‌حمه‌د ) مامۆستای یاریده‌ده‌ر له‌ زانكۆی به‌یان پێشكه‌شكرا.

سمیناره‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( مامۆستا ئیبراهیم ) لێپرسراوی یه‌كه‌ی دڵنیایی و جۆری زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو، سمیناره‌كان به‌ به‌شداری ئاماده‌بووان و پرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان گه‌رم و گوڕتربوو، له‌ كه‌شێكی زانستی و ئه‌كادیمی به‌ڕێوه‌چوو.

دواجار له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ و ئاماده‌بووانه‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ به‌رێزان ( د.ئه‌میره‌ و م. سه‌روه‌ر ) كرا له‌ ماندووبوون و پێشكه‌شكردنی بابه‌ته‌ به‌سووده‌كانیان.

 

 

 

111 (2).jpg111 (1).jpg111 (10).jpg111 (9).jpg111 (8).jpg111 (7).jpg111 (6).jpg111 (5).jpg111 (4).jpg111 (3).jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg