Asset 1

envelope 308015

كونسوڵی گشتی وڵاتی فه‌ڵه‌ستینی سه‌ردانی زانكۆی به‌یانی كرد له‌ هه‌ولێر

چوارشه‌ممه‌ 13/12/2017 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. كونسوڵی گشتی وڵاتی فه‌ڵه‌ستین سه‌ردانی زانكۆی به‌یانی كرد.

دوێنێ سێشه‌مه‌ به‌ڕێز ( نه‌زمی حه‌زووری ) كونسوڵی گشتی وڵاتی فه‌ڵه‌ستین به‌یاوه‌ری خاتوو ( نه‌واڕ نه‌زال ) راوێژكار و جێگری كونسوڵ، به‌سه‌ردانێكی دۆستانه‌ گه‌یشتنه‌ زانكۆی به‌یان، شانده‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ و نوێنه‌ری ده‌سته‌ی ئه‌مینداران و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و راگری كۆلیجه‌كان و سه‌رۆك به‌ش و به‌رێوه‌یه‌ری كارگێری و یاردیده‌ره‌كه‌ی و لێپرسراوی تۆمارو وه‌رگرتن و دڵنیایی جۆری و یه‌كه‌ی راگه‌یاندن، به‌گه‌رمی پێشوازیكران.

سه‌ره‌تا سه‌رۆكی زانكۆ به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و ده‌سته‌ی ئه‌مینداران به‌خێرهاتنی شاندی میوانی كرد و كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی زانكۆی به‌یانی باسكرد، پاشان به‌ڕێز كونسڵ باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی به‌ زانكۆكان كرد و رۆڵی زانكۆكان له‌پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی داهاتوو كرد. هه‌روه‌ها باس له‌په‌یوه‌ندی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆی به‌یان به‌ زانكۆ فه‌لستینییه‌كان كرا. 

 

 

 

1.jpg14.jpg13.jpg10.jpg9.jpg8.jpg7.jpg6.jpg4.jpg3.jpg2.jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg