basic logo

envelope 308015 960 720 copy

..كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ له‌گه‌ڵ راگری كۆلیژ و سه‌رۆك به‌ش و به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كان زانكۆی به‌یان

شه‌ممه‌ 25/11/2017 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. كۆبووه‌نه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كۆلیج و یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كانی زانكۆی به‌یان هاته‌ ئه‌نجام دان.

به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دكتۆر ( سه‌عید خۆشناو ) سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان ، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دكتۆر ( ئه‌سوه‌د قادر ) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و سه‌رجه‌م راگره‌ به‌ڕێزه‌كانی زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری ( كارگێڕی – تۆمار و وه‌رگرتن – دڵنیایی و جۆری – راگه‌یاندن – ژمێریاری ) كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان ئه‌مڕۆ ئه‌نجام درا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زانكۆ له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هاته‌ ئه‌نجام دان، كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگ له‌ بواری زانكۆیی و قوتابی / خوێندكاران هاته‌ به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌ و بڕیاری دامه‌زراندنی چه‌ند لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌كاروباره‌كان درا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ چه‌ند راسپارده‌ و تێبینییه‌ك به‌ ئاماده‌بووان راسپێردرا.

 

1.jpg11.jpg10.jpg9.jpg8.jpg7.jpg6.jpg5.jpg3.jpg2.jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg