چوارشه‌ممه 22/11/2017 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. ئه‌مڕۆ شاندێكی كونسوڵخانه‌ی وڵاتی ئوردن سه‌ردانی زانكۆی به‌یانیان كرد له هه‌ولێر، كه پێكهاتبوون له به‌ڕیزان دكتۆر ( وه‌لید ئه‌لقه‌زاز ) هه‌ڵسوڕاوی كاروباری كونسوڵخانه‌ی گشتی وڵاتی ئوردن و به‌یاوه‌ری دكتۆر ( نایل موحه‌مه‌د عوبهیدات ) پاشكۆی ته‌ندروستی كونسڵخانه‌ی ئوردنی.
شانده‌كه به‌گه‌رم و گوڕیه‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێزان سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و نوێنه‌ری ده‌سته‌ی ئه‌مینداران و به‌ڕێزان راگرانی كۆلیژه‌كان و سه‌رۆك به‌شه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی و لێپرسراوی دڵنیایی جۆری و به‌رپرسی راگه‌یاندن پێشوازیان لێكرا.
هه‌ردوولا تاوتوێ ی پرسه زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانیان ئاڵ و گۆڕكرد و جه‌ختیان له دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی ئه‌كادیمی نێوان زانكۆی به‌یان و زانكۆ ئوردنییه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی قوتابیانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و عێراق بۆ ته‌واوكردنی خوێندنیان له زانكۆی به‌یان به‌شێكی تری گفتوگۆكان بوو.
سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان به‌ڕێز دكتۆر( سه‌عید خۆشناو ) دوپاتیكرده‌وه : زانكۆی به‌یان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه دانی پێنراوه و هیوادارین له ئاینده‌دا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای وڵاتی ئوردنیش دانی پێبنرێ و متمانه‌ی ئه‌كادیمی و زانستی پێ بدرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان جه‌ختی له به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی ئه‌كادیمی و رۆشنبیری نێوان زانكۆی به‌یان و زانكۆ ئوردنییه‌كان كرده‌وه.
له‌لایه‌كی تر هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه كه هه‌وڵ بدرێت كۆنگره‌ی زانستی هاوبه‌ش ئه‌نجام بدرێت و ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنرێ بۆ توانسته زانستییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان قوتابی و مامۆستایانی هه‌ردوولا له به‌ش و پسپۆرییه هاوبه‌شه‌كانیان.
سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان داوای له شاندی میوانكرد كه سیمیانرێك له‌لایه‌ن به‌ڕێز كونسوڵی وڵاتی ئوردن له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی و رۆڵی گرنگی كونسوڵخانه‌ی ئوردن له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌نی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه له زانكۆی به‌یان پێكه‌ش بكات.
شاندی میوان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ و ئاماده‌بووانه‌وه شاره‌زای سه‌رجه‌م چاڵاكییه‌كانی زانكۆ بوون و له نزیكه‌وه نه‌خشه‌ی نوێی باڵاخانه‌ی زانكۆی به‌یانیان بینی و سه‌رسامی خۆیان به‌كاره‌كان ده‌ریڕی.
له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زانكۆی به‌یان به نووسراوی زانكۆیی داوا له كۆنسوڵخانه‌ی گشتی ئوردنی بكه‌ن به‌فه‌رمی داوا له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئوردنی بكرێت له‌باره‌ی دان پێ نانیان به زانكۆی به‌یان هك زانكۆیه‌كی باوه‌ڕپێكراو له وڵاتی ئوردن.
دواجار شانده‌كه به‌رێز و دڵخۆشیه‌وه له‌لایه‌ن زانكۆی به‌یانه‌وه به‌ڕێكران.