basic logo

envelope 308015 960 720 copy

رێكخراوی مرۆڤدۆستانی ناحكومی سه‌ردانی زانكۆی به‌یانی كرد له‌ هه‌ولێر.

سێشه‌ممه‌ 21/11/2017 ، زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. رێكخراوی مرۆڤدۆستانی ناحكومی سه‌ردانی زانكۆی به‌یانی كرد له‌ هه‌ولێر.

به‌مه‌به‌ستی سوپاسگوزاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی به‌یان له‌ كاره‌ خێرخوازییه‌كانی، ئه‌مڕۆ شاندێكی رێكخراوی (مرۆڤدۆستان) ی

نا حكومی  به‌ سه‌رۆكایه‌تی ( حاجی ئازاد عه‌بدولوه‌هاب ) سه‌رۆكی رێكخراو و ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌ سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی به‌یانیان كرد.

وێڕای سوپاس و پێزانیان له‌ كاره‌ خێرخوازییه‌كانی زانكۆی به‌یان و گه‌یاندنی هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان له‌رێگه‌ی رێكخراوی ناوبراو بۆ لێقه‌وماوان و خه‌ڵكانی پێویست به‌یارمه‌تی دان ، شاندی میوان ( تابلۆی سوپاسگوزاری ) یان پێشكه‌شی سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان كرد.

له‌ سه‌ردانی رێكخروای مرۆڤدۆستان هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و نوێنه‌ری ده‌سته‌ی ئه‌مینداران و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی زانكۆ و یه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندن، له‌ پێشوازیاندا بوون، و په‌یامی به‌رده‌وامی له‌ كاره‌ خێرخوازییه‌كانی نێوانیان دوپات كرایه‌وه‌.

رێكخراوی مرۆڤدۆستان رێکخراوێکی ناحکومی سوود نەویستە، ساڵی 2017 له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌، خاوەن کەسایەتی مەعنەوییە، به‌بێ‌ ره‌چاوكردنی ئایین و ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌ و بیروبۆچوونی سیاسی، کار دەکات له‌پێناو هاوکاری و گەشەپێدانی مرۆیی له‌ هەرێمی كوردستان. ئامانجی لابردنی ئازار و خه‌می و وبێ باوك و دایكان و كه‌سانی نه‌خۆش و ئاواره‌ و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌. 

 

 

 

 

3.jpg2.jpg1.jpg10.jpg9.jpg8.jpg7.jpg6.jpg4.jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg