basic logo

envelope 308015 960 720 copy

سیسته‌می زانكۆی به‌یان گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت.. له‌ به‌شه‌وه‌ بۆ كۆلیژ ده‌گۆڕێت

یه‌ك شه‌ممه‌ 19/11/2017 زانكۆی به‌یان – هه‌ولێر. سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان رایده‌گه‌یه‌نێت, سیسته‌می زانكۆی به‌یانمان له‌ ( به‌ش ) ه‌وه‌ بۆ ( كۆلیژ) گۆڕی.

سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان به‌ڕێز دكتۆر ( سه‌عید خۆشناو ) له‌م باره‌یه‌وه‌ گوتی : دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ 18/11/2017 له‌ گه‌ڵ راگر و سه‌رۆك به‌شه‌ به‌ڕێزه‌كان دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆمان ئه‌نجام دا بڕیارماندا به‌گۆڕینی شێوازی زانكۆی به‌یان  له‌ به‌شه‌وه‌  بۆ كۆلیژ.

هه‌روه‌ها گوتی : دوابه‌دوای دان پێنانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراق به‌ زانكۆی به‌یان، به‌پێی یاساكه‌ و ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، توانیمان شێوازی زانكۆكه‌مان له‌ به‌شه‌وه‌ بگۆڕین بۆ شێوازی كۆلیژ.

سه‌رۆكی زانكۆ زیاتر گوتی: له‌ ئێستادا زانكۆی به‌یان له‌ (3) كۆلیژ و به‌شێك پێكهاتووه‌ و دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ راگری كۆلیژه‌كان به‌فه‌رمی راگرایه‌تی كۆلیژه‌كانیان وه‌رگرت كه‌ پێكهاتبوون له‌م به‌ڕێزانه‌ ( پ.ی.د. عبدولره‌زاق عه‌بدولسه‌لام. راگری كۆلیژی ئه‌ندازیاری و زانسته‌كان . د. خه‌دیجه‌ قادر.راگری كۆلیژی به‌ڕیوه‌بردن و ئابووری. م.دیار جمال. سه‌رۆك به‌شی زمانی ئینگلیزی) .

له‌ ئیستادا  زانكۆی به‌یان له‌م كۆلیژانه‌ پێكهاتووه‌:

1-كۆلیژی ئه‌ندازیاری و زانست، كه‌له‌م به‌شانه‌ پێكهاتووه‌:

* ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی

* ئه‌ندازیاری شارستانی

* زانستی كۆمپیوته‌ر

2-كۆلیژی به‌ڕیوه‌بردن و ئابووری، كه‌ پێكهاتووه‌ له‌م به‌شانه‌:

*ژمێریاری

* كارگێڕی كار

* زانستی دارایی و بانكی

3-كۆلیژی یاسا و په‌یوه‌ندییه‌كان، كه‌له‌م به‌شانه‌ پێكهاتووه‌:

*یاسا

*په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تی و دیبلۆماسییه‌كان

_ به‌شی زمانی ئینگلیزی:  كه‌ راسته‌خۆ سه‌ربه‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ده‌بێت، به‌ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. دكتۆر سه‌عید خۆشناو وایگوت.

 

 

 

 

 

ch3.jpgch2.jpgch1.jpgch18.jpgch17.jpgch16.jpgch15.jpgch13.jpgch12.jpgch11.jpgch10.jpgch9.jpgch8.jpgch7.jpgch6.jpgch5.jpgch4.jpg

 

 

 

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg