basic logo

envelope 308015 960 720 copy

كاتی وه‌رگرتنی قوتابی /خوێندكاران له‌ زانكۆكان درێژكرایه‌وه‌

شه‌ممه‌ 18/11/2017 زانكۆی به‌یان – هه‌ولێر. وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان درێژكردنه‌وه‌ی كاتی وه‌رگرتنی قوتابی/خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌می له‌ زانكۆكان راگه‌یاند.

به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی وه‌رگرتن و تۆمار له‌ زانكۆی به‌یان رایده‌گه‌یه‌نێ، ئاماژه‌ به‌فه‌رمانی به‌رێز وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بریاردرا به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی وه‌رگرتنی قوتابی / خوێندكاران له‌ زانكۆكه‌مان تا 22/11/2017 .

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رگرتن و تۆمار له‌ زانكۆی به‌یان ئاگه‌داری ئه‌و قوتابی/ خوێندكاره‌ به‌رێزانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تائێستا ناویان له‌ هیچ زانكۆیه‌ك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ده‌توانن به‌زووترین كات سه‌ردانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی وه‌رگرتن و تۆماری زانكۆبكه‌ن به‌مه‌به‌ستی خۆ تۆماركردن و وه‌رگرتنی فۆرم، تا له‌ خوێندنی ئه‌مساڵ بێبه‌ش نه‌بن.

 

 

chak (2).jpgchak.jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg