basic logo

envelope 308015 960 720 copy

دوا ئاگاداری... بۆ وه‌رگرتنی قوتابی/ خوێندكاران له‌زانكۆی به‌یان

سێشه‌ممه‌ 14/11/2017 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆمار و وه‌رگرتن له‌ زانكۆی به‌یان، ئاگه‌داری ئه‌و قوتابی/خوێندكاره‌ به‌رێزانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ناویان له‌ زانكۆڵاین نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ یا ده‌رچووی ساڵانی پێشوون و ناویان له‌ هیچ شوێنێك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ دوا كات بۆ ناونووسین و تۆماركردنیان له‌ قۆناغی یه‌كه‌م رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌بێت، رێكه‌وتی 16/11/2017.

به‌ڕێوه‌به‌ری تۆمار و وه‌رگرتن له‌ زانكۆی به‌یان گوتی: هه‌ر قوتابی / خوێندكارێك نایه‌وێ ئه‌مساڵ بێبه‌ش بێت له‌ خوێندن، پێویسته‌ تا رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م له‌ زانكۆكه‌مان بۆ ساڵی خوێندنی 2017-2018 .

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م ماوه‌ كورته‌ی ماوه‌ دوا ده‌رفه‌ته‌ بۆ قوتابی/ خوێندكارانی خۆشه‌ویست تا بتوانن خۆیان ناونووس بكه‌ن له‌ زانكۆی به‌یان و فۆرم پڕبكه‌نه‌وه‌ و كاره‌ یاساییه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن. 

 

DSC00014.jpg

 

  

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg