basic logo

envelope 308015 960 720 copy

نوێنه‌ری سه‌فاره‌ت وكونسڵی هۆڵه‌ندی گه‌یشتنه‌ زانكۆی به‌یان

یه‌كشه‌ممه‌ 29-10-2017 زانكۆی به‌یان، هه‌ولێر. نوێنه‌ری سه‌فاره‌ت و كونسڵی هۆڵه‌ندی له‌ هه‌ولێر ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه‌ زانكۆی به‌یان.

به‌مه‌به‌ستی  ئاگه‌داربوون له‌ بواری خوێندن و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی كاروچاڵاكییه‌كانی رێكخراوی سپاڕكی هۆڵه‌ندی، ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی سه‌فاره‌تی هۆڵه‌ندی به‌سه‌رۆكایه‌تی خاتوو (ماریا ) نوێنه‌ری سه‌فیری هۆڵه‌ندا له‌ عێراق وبه‌ڕێز ( جانڤان ) نوێنه‌ری كونسڵخانه‌ی وڵاتی هۆڵه‌ندا له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی زانكۆكه‌مانیان كرد.

سه‌ره‌تا وه‌فدی هۆڵه‌ندی و رێكخراوی سپاڕك له‌گه‌ڵ  سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و ده‌سته‌ی كارگێڕی و نوێنه‌ری ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆ كۆبوونه‌وه‌، تێیدا تاوتوێی بواری خوێندن و فێركردن كرا، به‌تایبه‌ت ئه‌و قوتابیه‌ سوریانه‌ی زانكۆی به‌یان كه‌ نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستانن و رێكخراوی سپاڕك ئه‌ركی خوێندنی بۆ گرتوونه‌ته‌ ئه‌ستؤ.

هه‌ر ئه‌مڕۆ رێكخراوی سپاڕك و نوێنه‌ری سه‌فاره‌ت و كۆنسڵخانه‌ی  وڵاتی هۆڵه‌ندا چاویان به‌ قوتابی/ خوێندكارانی سوری له‌ زانكۆی به‌یان كه‌وت وله‌ نزیكه‌وه‌ ئاگه‌داری پڕۆسه‌ی رێكخراوه‌كه‌ بوون.

 

 

 

DSC04144.jpg15.jpgDSC04117.jpg14.jpgDSC04113.jpg13.jpgDSC04108.jpg12.jpgDSC04106.jpg1.jpgDSC04170.jpg3.jpgDSC04166.jpg2.jpgDSC04149.jpg19.jpgDSC04146.jpg17.jpgDSC04145.jpg16.jpg

 

 

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg