basic logo

envelope 308015 960 720 copy

ئاگه‌داری بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كانی وه‌رگرتن له‌ زانكۆی بیان

پێنج شه‌ممه‌ 26-10-2017 زانكۆی به‌یان، هه‌ولێر. دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی قوتابی/ خوێندكارانی ده‌رچووی پۆلی دوازده‌ له‌لایه‌ن زانكۆلاین و وه‌رگرتنی راسته‌وخۆ له‌ زانكۆ حكومییه‌كان، به‌شی وه‌رگرتن و تۆمار له‌ زانكۆی به‌یان ئاگه‌داری ئه‌و قوتابی / خوێندكاره‌ به‌رێزانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوو به‌ مه‌به‌ستی خوێندن له‌ زانكۆی به‌یان فۆرمی وه‌رگرتنیان پێدراوه‌ و تا ئیستا نه‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه‌، تكایه ‌به‌زووترین كات سه‌ردانی زانكۆی به‌یان ( تۆمار و وه‌رگرتن ) بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ته‌واو كردنی مامه‌ڵه‌كانیان.

به‌شی وه‌رگرتن و تۆمار ئه‌وه‌شی دوپاتكرده‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌فه‌رمانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌ی كورسییه‌كانی هه‌ر به‌شێك له‌ زانكۆ سنوورداره‌، چاكتره‌ قوتابی/خوێندكاران به‌زووترین كات فۆڕمه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه‌ و مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ شانسی وه‌رگرتنیان نابێ له‌ زانكۆی به‌یان بۆ ساڵی خوێندنی 2017- 2018 .

به‌هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ گشت لایه‌ك.

 

22498986_1129813837151305_1707322645929999012_o.png

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg