basic logo

envelope 308015 960 720 copy

ناوی قوتابیانی وه‌رگیراو له‌ قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆی به‌یان راگه‌یه‌نرا

سێ شه‌ممه‌ 24-10-2017 زانكۆی به‌یان، هه‌ولێر. به‌شی تۆمار و وه‌رگرتن له‌  زانكۆی به‌یان، ئه‌مڕۆ ناوی قوتابیانی وه‌رگیراو له‌ قۆناغی یه‌كه‌می  راگه‌یاند.

به‌شی تۆمار و وره‌گرتن له ‌زانكۆی به‌یان ئاگه‌داری سه‌رجه‌م ئه‌و قوتابی / خوێندكارانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ فۆرمی وه‌رگرتنیان له‌ زانكۆكه‌مان پڕكردۆته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی 2017 – 2018 دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، تكایه‌ سه‌ردانی به‌شی تۆمار بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی جێ به‌جێكردنی كاره ‌یاساییه‌كانی  تایبه‌ت به‌ زانكۆ‌.

به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی به‌یان پیرۆزبایی و به‌خێرهاتن له‌ سه‌رجه‌م قوتابیانی وه‌رگیراوی قۆناغی یه‌كه‌م  ده‌كه‌ین، به‌هیوای سه‌ركه‌وتن له‌ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندنیان .

 نتائج القبول كردی

 

  

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg